ئارامی | لاتینی | ئاڤێستایی |
ش | ş | S |
هاوێژی ئەم پیتە بە ئەم كلۆجە دەبێت | کەمێک دەم دەکرێتەوە، زار بۆ مەڵاشووی خوارەوە دەڕوات، با دەرکردن لە قوورگەوە بۆ دەرەوەی دەم |
1 . ئەم دەنگە بەر دەنگی خشەیی: Frscative: دەکەوێت، کە بە بەرپێشەوەی زار دەکەوێت، لەگۆکردندا ( كپ)ی فیکەدارە.
2 . پازدەمین پیتە لە پیتە دەنگدارەکانی زمانی کوردی بە ڕێنووسی ئارامی.
3 . ئەم پیتە بەڕێنووسی عەرەبی سێ خاڵی هەیە و دەکەونە سەرەوە. وە لە پاش پیتی (س) دێت. بەڵام لە ڕێنووسی لاتینی بە شێوە برگە پیت ئەم دەنگە دەسازێندرێت. وەک : sh ، ş.
4 . لە ڕێنووسی عەرەبی بە هەموو پیتەکانەوە دەتووسێت وە بە گشت ڕاناوەکانەوە دەنووسێت، وە هەروەها چوار شێوەی هەیە لە نووسیندا وەک:
[ شـ ، ـشـ ، ـش ، ش][ شاد، شان، شوان، شەپۆل، پشت، پشتیوان، نیشتیمان، پێش، ڕەش، بەش، گەش].
تێبینی |
جارێ تر گۆرانکاری نێوان ( س – ش ) له نێوان پههلهوی و ههورامی له گهڵ ئێستای کوردی ڕووبهڕوو دهبنهوه. |
5 . بە گوێرەی ژمارەی ئەبجەدی دەکاتە (300).
6 . لەزاری( زازایی) بەزۆری پیتی( ش) دەبێتە( س) یان بەپێجەوانەوە.
7 . پیتی پرسیار.
:: ش دەکەی ؟ :c چ دەکەی.
:: ش ناکەم . :c هیچ ناکەم.
8 . پیتی پێڕا واتا عەتف.
:: ئەو هات منیش هاتم.
9 . پیتی فەرمان بە بێدەنگ بوون.
:: ش بابزانین چی دەڵێت !.
10 . پیتی ئاژۆتنی مەر وبزن، ئاژەل. بە زمانی شوان و گاوان.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 461}.
.
.
__________
– ش/ş –
پاشگرێکە کە دەچێتە سەر ناو دەیکات بە ناوی چاووگ.
:: ڕەو+ ش : ڕەوش.
: جنـ: واتای ئەوە دەگەیەنێت.
:: کاغەزش : كاغەزی ئەو.
: قەلەمیش : قەلەمی ئەو
: کتابیش : کتابی ئەو.
.
.
________
– ش/ş – : : نیشانەی ناوی چاووگە کە بە پاشکۆی فرمانەی داخوازی ڕانەبردوو وە دەنووسێت
: ئافریدەن – ئافرینەش.
: بەخشین – بەخشیش.
: ئاسایدن – ئاسایش.
: ئازموودن – ئازمووش.
تێبینی |
گەر سەرنج بدەی ئەم شێوە تێهەڵکێشی یە لە زمانی فارسییەوە هاتووتە ناو زمانی کوردی. |
.
.
.
.