ش/S  

{ هاوێژی ئەم پیتە بەئەم کلۆجە دەبێت: کەمێك دەم دەکرێتەوە، زار بۆ مەڵاشووی خوارەوە دەڕوات، با دەرکردن لە قوورگەوە بۆ دەرەوەی دەم}

1 –  ئەم دەنگە بەر دەنگی خشەیی: Frscative: دەکەوێت، کە بە بەرپێشەوەی زار دەکەوێت، لەگۆکردندا ( كپ)ی فیکەدارە.   

2 – پازدەمین پیتە لە پیتە دەنگدارەکانی زمانی کوردی بە ڕێنووسی ئارامی.  

3 – ئەم پیتە بەڕێنووسی عەرەبی سێ خاڵی هەیە و دەکەونە سەرەوە. وە لە پاش پیتی (س) دێت. بەڵام لە ڕێنووسی لاتینی بە شێوە برگە پیت ئەم دەنگە دەسازێندرێت. وەک

: sh ،  ş.

4 – لە ڕێنووسی عەرەبی بە هەموو پیتەکانەوە دەتووسێت وە بە گشت ڕاناوەکانەوە دەنووسێت، وە هەروەها چوار شێوەی هەیە لە نووسیندا وەک:

[ شـ ، ـشـ ، ـش ، ش][ شاد، شان، شوان، شەپۆل، پشت، پشتیوان، نیشتیمان، پێش، ڕەش، بەش، گەش].

{  تێبینی : جارێ تر گۆرانکاری نێوان ( س – ش ) له ‌نێوان په‌هله‌وی و هه‌ورامی له ‌گه‌ڵ ئێستای کوردی ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌.

5 – بەگوێرەی ژمارەی ئەبجەدی دەکاتە (300).

6 – لەزاری( زازایی) بەزۆری پیتی( ش) دەبێتە( س) یان بەپێجەوانەوە.

7 – پاشگرێکە کە دەچێتە سەر ناو دەیکات بە ناوی چاووگ.

:: ڕەو+ ش : ڕەوش.

.

.

_____________________________

– ش/ş – : ڕن: واتای ئەوە دەگەیەنێت.

:: کاغەزش : كاغەزی ئەو.  

: قەلەمیش : قەلەمی ئەو

: کتابیش :  کتابی ئەو.

.

.

___________________________

ش/ş: : نیشانەی ناوی چاووگە کە بە پاشکۆی فرمانەی داخوازی ڕانەبردوو وە دەنووسێت

: ئافریدەن –  ئافرینەش.

: بەخشین –  بەخشیش.  

: ئاسایدن – ئاسایش.  

: ئازموودن – ئازمووش.

{ تێبینی : گەر سەرنج بدەی ئەم شێوە تێهەڵکێشی یە لە زمانی فارسی یەوە هاتووتە ناو زمانی کوردی}.

.

.

.

.