قڕ/qîř: ن: بنبڕ، قەڵاچۆ، کوژ : مەرگی تێکڕایی، مەرگ و میر،
:: قات و قڕ.
قڕان/qîřan: ن:
1 – بالمیش، بنەبڕ، لەنێوچوون، قەڵاچۆە، قەڵاچۆ، قڕتێکەوتن : مردنی بەگەل بۆهەموو گیانلەبەرێکی.
2 – بنەبوونی و نابووتی قڕبوون.
:: مێرووقڕان
:: گەزندە قڕان
قڕاندن/qîřandin: کتپ: جقاندن، دەنگی قەڵەڕەشە و بۆقییە کە مەبەست لە نوقڵانە و نەخشەی خراپە.
پێهەڵکاڵان.
قڕانن/qîřanin: کتپ:[ ئەردە] قڕاندن، هاناەی خراو
قڕکردن/qîřkirdin: کتپ: بنبڕکردن، قەڵاچۆکردن.[ ئینگـ: Annihilation , destruction].
قڕکردوو/qîřkirdû: ئانفا: ئاسەواربڕاو.
.
.
________________
قڕان/qîřan: ن:[ ئاب] پارچەپارەیێکی گچکەی زێوینە بایی ( ٢٠) شایی یانە و هەزار دیناری ئێرانێیە.
.
.
.
.