کەوەر/kewer: ن:[ ڕوو] کەرەوزان، کەرەس، کەرەسا : گیایەکی خواردنە لە بنەماڵەی Liliaceae. رەنگی سەوزە و سەر بەو سەوزیانەیە کە بۆ خواردن پەروردە دەکرێت. گەڵاکانی پان و قیت دەبنەوە کە لە سەرەتای ریشووەکەیەوە دەست پێ دەکات. ئەم گیایە چەندە لە لای خۆمان باوە و لە خواردندا بەکاردێت، راست بە پێچەوانە لە ئەوروپادا ئەوەندە کەم بەکار دێت. [ Allium species ، Dauerlauch ، Ewiger Lauch][ Kurrat, Egyptian leek ، کراث ]
سەوزەیەكە بەهۆی بۆنەكەیەوە پشتگوێ دەخرێت، بەڵام ئەگەر كاریگەرییە باشەكانی بزانی دەیخەیتە ژەمەكانی خواردنتەوە. لەپێكهاتەی كەوەردا كاریگەری لەسەر گورچیلەكان و تواندنەوەی بەرد، لە سیر بەهێزترە. دژی هەوكردنە تێدایە. ئارەزووی خواردن زیاد دەكات و باوبژی ریخۆڵە كەم دەكاتەوە. بەهۆی كلۆرۆفیلەوە بۆنی لەش و عارەقەی پێست خۆشدەكات. خوێن زیاد دەكات، ئێسقان و ددان بەهێزدەكات، سودی لەسەر جوانی و تەندروستی نینۆك و پێست و قژ هەیە. هێمن كەرەوەیەو هاوسەنگی میزاجی هەیە. چالاكی بۆرییەكانی خوێن و سوڕی خوێن زیاددەەكات، هەروەها كارەبای دڵ بەهێزدەكات، ئەمەش بۆ بەرگری لەجەڵتە باشە.
پێكهاته‌ی كه‌وه‌ر رێگه له شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه‌كانی تر ده‌گرێت. ئه‌نتی ئۆكسانه‌كانی كه‌وه‌ر بریتین له فلاڤۆنوئید و كاروتنوئید، هه‌روه‌ها گۆگردی ناوی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌نتی ئۆكسانی هه‌یه. ئه‌م پێكهاتانه خانه‌كانی له‌ش له زیانه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌پارێزن و رێگه له نه‌خۆشیه‌كای دڵ و ده‌ماره‌كان و شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه‌كانی قۆناغی پیری ده‌گرن. فلاڤۆنوئیدی ناو كه‌وه‌ر دژه شێرپه‌نجه‌یه و گه‌ڵا سه‌وزه‌كانی زۆرترین رێژه‌ی ئه‌نتی ئۆكسانی تێدایه. بۆ ئه‌وه‌ی زۆرتر سود له كه‌ره‌وه وه‌ربگرن پێویسته به خاوی وه‌ك سه‌وزه یان له زه‌ڵاته‌دا بخورێت و نه‌كوڵێت، چونكه له‌گه‌ڵ كوڵاندنی سوده‌كانی له ناو ده‌چێت. كه‌وه‌ر دوو ماده‌ی سه‌ره‌كی تێدایه به‌ناوی ساپونین و ساپوژنین كه كۆلیسترۆڵی خوێن داده‌به‌زێنن. كه‌وه‌ر میزهێنه‌ره و چاره‌سه‌ری هه‌وكردن ده‌كات و بۆ نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ك خراپی هه‌رسكردن و كه‌مخوێنی و گرژی ده‌ماره‌كان و برینه بچووكه‌كان و قه‌بزی و به‌هێز كردنی سیستمی به‌رگری له‌ش و ئێسك و جوانی پێست به‌سوده.
ریشاڵی سلیلۆزی | |||
كالیسیۆم | |||
ئه‌نتی ئۆكسان | |||
ئاسن | |||
مەگنیسیۆم | |||
پۆتاسیۆم | |||
سۆدیۆم | |||
گۆگرد | |||
مەنگانیز | |||
ڤیتامین بی | |||
ڤیتامین سی | |||
.
.
.
.