لاڕێ/lařê: ن:[ لا+ ڕێ]
1 – ئاڤرێ، بێرێ(كباک، زا) : لاده‌ر له رێگه.
{
ئەم دێیە جێ دێڵم: بێ نیشان، بێ شوێنپێ
ئەی پەری! سڵ مەکە، لا مەدە بۆ لاڕێ!
}{ گۆران}
:: …. نەیانتوانیوە بیكەنە خاڵی وەستان و لێپرسینەوە، لەو هەموو بەرژەوەندی خوازیەی كە هێزەكەیانی، بە ئاراستەی لاڕێ بردووە.{ عوسمان گوڵپی}
2 – پێڕێ، پیادەڕێ.
3 – پێچەقین و نەساز.{ هەژار، ل، 751}
لاڕێ بوون/lařê bûn: کتن:[ توێ]
1 – لەڕێ لادان.
:: لاڕێ بوونی تیغەی ناوەراستی لووت یان سپتۆم.{ مەجید کازێمی}
2 – بریتی یە بایی بوون.
لاڕێ دابڕان/lařê dabiřan: کتن: لە لاڕێ دەرچوون.
:: …. ئەتەکێتێت کەسوکی وچڤاکی نەهێلان هەر هەمی ناشرین و لاڕێ دابرن( دابڕن).{ پەیبەڕ پەنابەر}
لاڕێ کردن/lařê kirdin: کتپ: فریودان و لە ڕێ دەربردن.
لاڕێ گرتن/lařê girtin: کتپ: لاڕێ بوون.
بەلاڕێدا بردن/be lařêda birdin: کتپ: لە ڕێڕەو دەرهێنان.
چاڵی لاڕێ/çaľî lařê: نتـ:[ جێۆ][ چاڵ+ ی+ لاڕێ] قۆرت، کەنداڵ.[ ئینگـ: dike].
لەلاڕێ بوون/lelařê bûn: کتن:[ دەروون] لەڕێڕەو دەرچوون.
:: … هونه‌ری په‌روه‌رده‌ی منداڵ یه‌كێكه له گرنگترین كاری هه‌ستیار و دژواری بواری په‌روه‌رده‌یی، جیهانی پاكی منداڵ، كاری قورس و هه‌ستیاری ده‌وێت، تاهه‌م له‌شكان وهه‌م له‌لاڕێ بوون پارێزراو بێت، هه‌ربۆیه پێویسته ده‌یان په‌ڕتووک و سه‌رچاوه‌ی له باره‌وه بخوێنریته‌وه، ده‌یان كۆڕ وسیمیناری بۆسازبكرێت، تا نه‌وه‌یه‌كی ته‌واو ته‌سلیمی كۆمه‌ڵگا بكه‌ین.{ ئەمیر ئەحمد عەبدولقادر}
.
.
.
.