مۆتەکە/moteke: ن:[ ئاین] پیرهەڤۆک : pîrhevok، دێوەڵۆکە : dêweloke، شەوە : şewe، موەکڵ.
1 – قورسایییەکە لەخەودا دەکەوێتە سەرئەندامی مەردووم ناتوانێت جووڵە و هاواردەکات تا تەواو بێدارنەبێتەوە.{ خاڵ، ب3، ل، 452}
2 – دێوێکی شوم و نەگریسییە، بەدبەختی و نەهامەتی لەگەڵ خۆی دێنێت.[ ئینگـ : Night mare].
تێبینی |
ئەم ناوانە بێگۆمان دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی باوەڕی ئایینی زەڕدەشتی، چونکە لەو سەردمەدا هەم ژمارەی ئێزەدەکان زۆربوون و هەمیش ژمارەی دێوەکان. لە ئاڤێستادا ئێزەدی پاراستن و پاسەوانی کیڵگە و باخەکانە. |
ئێستاش لە کوردستاندا بەتایبەت لەناوچەی هەورامان و کرماشاندا، چەندین شوێن هەیە کە وەک مەزاری ویس دەناسرێت و خەڵک دەچنە سەری. هەروەها مەزار و پەرەستشگای ئاناهیتا لە کەنگاوەر هەر ماوەتەوە. |
:: ئەم کوڕەم مۆتکەیە لەوکاتەوە کە هاتووەتە دونیاوە ئێمە هەر تووشی نەهاتی و بەدبەختی هاتووین.
:: مۆتکە هەستە بڕۆ بەدفەڕی.
: مۆتکە بەۆ تێری : واتا مۆتکە بەد دێنی.
.
.
.
.