نای/nay: ن:[ مۆسیقا][ فارسی : نای یان نەی] نەی، شمشاڵ، بلوێر : ئامرازیکی مۆسیقییە، فووی تێدەکرێت. بەشێوەیەکی گشتی دوو جۆری هەیە، درێژ و کورت، کورتەکەی نزیکەی 45 سم دەبێت، نای نۆ کونی لێ دەکرێت. شەش لە پێشەوە و یەک دانە لە دواوە بە پەنجە گەورە سەرپەرشتی دەکرێت. جاران تەنها لە قامێشی حەیزەران دروست دەکرا، دوای نای کانزایی و دواتر نای پلاستیکی یش بەرهەم هێندرا. لەسەردەمی بابلییەکانەوە نای ژەندراوە لە مێژوودا. ژەندنی نای ، نایەکە دەکرێتە سەر لایەکی لێوی دەم و لەسەر گۆشەی 45 بە ئاسوودەی هەوای تیدەکرێت.
{
بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووە
شیوەنێکم پێیە نەی،نەی کردووە
}{ هێمن}
نایژەن/nayjen: نفا:[ مۆسیقا] بلوورژەن، بلوورڤان، بلوولیێژ، بلوێربێژ، بلوێرلێدەر، بلوێرژەن، پلوورژەن، دودکبێژ، شمشاڵژەن، لولکژەن، لوولیژەن، نەیژەن، نەیڤان.
نایژەنی/nayjenî: نچ:[ مۆسیقا] بلوورژەنی، بلوورڤانی، بلوولبێژی، بلوێربێژی، بلوێرلێدەری، بلوێرژەنی، پلوورژەنی، دودکبێژی، شمشاڵژەن، لولکژەنی، لوولیژەنی، نایژەنی، نەیچییهتی، نەیژەنی، نەیڤانی.
نایژەنین/nayjenîn: کتپ:[ مۆسیقا] نەی ژەنین، بلوێرلێدان، شەیپوورلێدان، نەی لێدان.
نایساز/naysaz: نفا:[ مۆسیقا] بلوێرساز، نەیساز
نایسازی/naysazî: نچ:[ مۆسیقا] بلوێرسازی، نەیسازی.
.
.
.
.