نمەک/nimek: ن:[ ل][ هـ]

1 . [ خوار] خوا( فە)، خووێ _ خوێ، خێ، مەک.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 869}

2 . بەڵام لە وێژە و شیعردا بۆ گەلێ مەبەست بەکارهاتووە : ئەمەک _ ئەمەگ، تام و بۆ، جوانی ئێسک سووکی، چاکە و وەفا، فرمێسک و دڵسۆزی…. هتد.

3 . بریتییە لە خواردنی نانی کەسێک. 

4 . تەڕایی کەم. 

{

بێتە خاتر گەر لە خوانی حوسنی تۆ حەقی نمەک  

قەت بە من پایانی نایێ زیکری شوکری نیعمەت 

}{ سالم}.

نمەک ئالوودە/nimek alûde: نتـ:[ نمەک+ ئالوودە] هوگری خوێ، بەڵام لێرەدا هۆگری هەم واتای تام و بۆ و هەم جوانی و ئێسک سووکی دەنوێنێت.  

{

سیڕی نوکتەی دەهەنت چاکە نەزانێ قەنناد

نمەک ئالوودە نەکـەن با لە خەمیری نوقـلا

}{ سالم} 

نمەکاو/nimekaw: نتـ:[ نمەک+ ئاو] ئاو و خوێ، خوێواو یان خوێواوک.  

نمەکە/nimeke: نتـ:[ نمەک+ ئە] نەمەک.  

نمەک بەحەرام/nimek beĥeram: ئانتـ:[ نمەک+ بە+ حەرام] بەدنمەک، بێ ئەمەگ، نمەکنەناس، سپڵە.

نمەک چەشتەی/nimek çeştey: کتن:[ هـ][ نمەک+ چەشتەی] نمەک چەشتن، نمەک کردن.

نمەک حەرام/nimek ĥeram: ئانتـ:[ نمەک+ حەرام] نمەک بەحەرام.

نمەک حەرامی/nimekĥeramî: نچ:[ نمەکحەرام+ ی] نمەک بەحەرامی، سپڵەیی.

نمەکدار/nimekdar: ئانتـ:[ نمەک+ دار] بەنمەک، بەئەمەک یان جوانی دڵکێش. 

نمەکداری/nimekdarî: نچ:[ نمەکدار+ ی] بەنمەکی، بەئەمەکی.

نمەکدان/nimekdan: نتـ:[ نمەک+ دان] خووێدان.  

نمەکڎان/nimekđan: نتـ:[ هـ][ نمەک+ دان] نمەکدان، خوێدان. 

نمەک ڕێز/nimekřêz: ئانفا:[ نمەک+ ڕێز( ڕیز : ڕەگی چاووگی ریختەن : ریختن)ی فارسی یە، واتە ڕژاندن، وەشاندن] خوێ ڕێژ : مەبەست ئەوەی کە خوێ دەکات بە بریندا ، ئەوەی کە برین دەکولێنێتەوە.

خودا چ بکەم لە دەس بەختی جەفا کێش

نمـەک ڕێزە لە سەر داغی دڵی ڕێش 

}{ سالم}   

نمەک ڕیتنەبرین/nimek řîtinebirîn: کتپ:[ نمەک+ ریتن ( ڕشتن)+ ئە+ برین] مەبەست ئەشکەنجەکردنە، برین کولاندنەوە، خوێ کردنەبرین.

{

بەندی کردم بە جەفا لا مەزەبی پڕ ستەمێ

نمــەکی ڕێتە برینــم لەب ســــەنـــەمــێ

}{ سالم} .

نمەک ڕیتنە ناوچاو/nimek řîtine nawçaw: کتپ:[ نمەک+ ریتن ( ڕشتن)+ ئە+ ناو+ چاو] مەبەست کوێرکردنە.

{

دوور لە تۆ دوورم لە خۆ نەزدیکە مەرگم ڕۆژ و شەو

میحنەتی دووری هەمیسان ڕیتیە ناو چاوم نمەک 

}{ سالم}

نمەک سوڵ/nimek suľ: ئانتـ:[ هـ][ نمەک+ سوڵ] نمەک بەحەرام.

نمەک سوڵی/nimeksuľî: نچ:[ هـ][ نمەکسوڵ+ ی] نمەک بەحەرامی.

نمەککردن/nimekkirdin: کتن: نانی کەسێ خواردن. 

نمەک کور/nimekkur: ئانتـ:[ هـ][ نمەک+ کور] نمەک کوێر، پێنەزان، سپڵە. 

نمەک کوری/nimekkurî: نچ:[ هـ][ نمەککور+ ی] نمەککوێری.

نمەک کەرڎەی/kerđeynimek: کتپ:[ هـ] نمەكکردن.

نمەک گرتەی/nimek girtey: کتپ:[ نمەک+ گرتەی] نمەكگرتن.

نمەکگیر/nimekgîr: نفا:[ نمەک+ گیر( گیران)] تووشی بەڵاهاتگ لە سزای بێ ئەمەگی و سپڵەیی دا.    

نمەک گیربییەی/nimekgîr bîyay: نفا:[ نمەک+ گیر+ بی یەی] بە ئەمەک بوون. 

نمەک گیرکەرڎەی/nimekgîr kerđey: کتپ:[ نمەک+ گیر+ کەرڎەی] نمەک گیر کردن.

{

چاوەکەم دوێنێ لە باغا گوڵ بە عیشوە خۆی نواند   

نەک نمەکگیر بم بە مەرگی تۆ قەسەم هیچ نەمدواند

}{ حەریق }.

نمەکین/nimekîn: ئانتـ:[ نمەک+ ئین]

1 .  سوێر و خوییاویی، بە تام و خوێ.  

2 . مەبەست لە جوان و دڵڕفێن و قەشەنگ و ئێسک سووکە.

{

خەندە و دەمی مەحبووبە کە وا  زۆر نمەکینن

بەس خۆشە ئەگەر خۆ نمەکی زەخم و برینن

}{ نالـی} 

نمەکناس/nimeknas: ئانتـ:[ نمەک+ ناس( ناسین)] بەئەمەگ. 

نمەکنەناس/nimeknas: ئانتـ:[ نمەک+ نە+ ناس( ناسین)]نمەک بەحەرام، بەدنمەک، بێ ئەمەگ، سپڵە.

بەدنمەک/bednimek: ئانتـ:[ بەد+ نمەک] بێ ئەمەک، بەترەش، ئاوان، دڵڕەش، بێ بەخت.

بێنمەک/bênimek: ئانتـ:[ بێ+ نمەک] بێ خوێ.

.

.

.

.

گیو، ل، 881}{ وشەنامە، ل، 945}{ د. محەمەد نووری عارف، ل، 935 }