نەنگ⁄ neng: ن: شوورەیی، عەیب.

{

خەڵکی کورد بۆ کەسبی شەڕەف حازر جەنگە 

ئەی میللەت کورد ! هەڵسە، کە ئەم نووستنە نەنگە

}{ ئەبو قاسمی لاهووتی}.{ مامۆستا : ئەنوەر سوڵتانی : 2009}. 

یان

{

ئێوە ئەو عەرشەی بو خوێن گوڵ ڕەنگە

سەجدەی بۆ دەبەن هیچ ناڵێن نەنگە 

}{ پیرەمێرد}

نەنگەویست⁄ nengewîst: نتـ:[ نەنگ+ ئە+ ویست( ویستن)] نەگەویس : کەس نەویست.{ هەمبانە بۆرینە، ل، 887}. 

نەنگدار⁄ nengdar: ئان: عەیبدار. 

نەنگداری ڕیسوا⁄ nengdarî řîswa: نتـ: نەنگین. 

نەنگنامە⁄nenginame: نتـ:[ د] هەڵخوێندنی خراپ بەسەر یەکێکدا بەشیعر.( هەجو).{ خاڵ، ب 3 ، ل، 481}.  

نەنگی⁄nengî: نچ: عەیبی.

نەنگین⁄nengîn: ئان: کاری شوورەیی.   

بێنەنگ⁄nengî: ئانتـ:[ بێ+ نەنگ] بێعەیب، بێكەموكوڕی، بێگەرد و بێهەڵە. 

.

.

.

.