هاوسەر/hawser: ئانتـ:[ هاو+ سەر]
1 – ئامسەر : ژن، مێرد.
2- [ ئاین] لە نەڕیتی ئاینی دێرینی میثرا پەرەستییدا دەستەواژەی هاوسەر بەر پلەی دووەم کەوتووە لە خوار ڕا بۆ سەرێ. پلەی هاوسەر بۆ پیاو بەکاردەهێندرا کە خێزان داربووبێت و بۆ ناسینەوەی ئەم پایەیە، دەبوایە چارشێو یان مێزری بەسەرەوە بووایە، کە ئەمەش بۆ خۆی هێمایە بۆ مەشخەڵ یان ڕووناکی، میثرا بۆ خۆی خودای ڕووناکی بووە .
.
هاوسەری/hawserî: نچ:[ هاوسەر+ ی] ئامسەری.
هاوسەری بەستن/hawserî bestin: ئانتـ:[ هاوسەری+ بەستن] خێزان دروست کردن، مێردکردن، ژن هێنان .
.
هاوسەروا/hawserwa: ئانتـ:[ هاو+ سەروا] هاوبەش..[ ئینگـ: Co-rhyming].
.
.
.