هەوراز ¹ /hewraz: ن:
1 . ئاڤراز( کباک، زا) ئەڤراز _ هەڤراز، بەرکاش، بەروار، پێهێل، هلپرژ، هلکشین.[ ئینگـ: ascend]{ فەرهەنگا سەلاحەدین، ل، 47}.
2 . بەرەوژوورە، رکە : شوێنێ سەر بەرەوژووری سەخت.[ ئینگـ: steep]{ خاڵ، ب، ل، 522}{ هەمبانەبۆرینە، ل، 1009}>< نشێو.
{
ئيش كە رووت ئێستە لە هەورازە سەرەولێژی نەكەی
فكری ورديشی ئەوێ، هەر بە دوعا و نوێژی نەكەی
}{ شوکری فەزڵی}
یان
{
هەی کەرێکم بوو، چ پەیکەر؟ تە(طە)ی کەری هەوراز و لێژ
سینە پان و مووچە کورت و شانە بەرز و گوێ درێژ
}{ نالی: ڤەژین}
هەورازڕەو/hewrazřez: نتـ:[ هەوراز+ ڕەز] پێچەوانەی نشێوڕە.[ ئینگـ: Descending].
هەورازی/hewrazî: ئانتـ، نچ: ئەڤرازی، پەرکی( کباک)، شوێنی هەوراز : سەربەرەو ژوورە.[ ئینگـ: ascensional]{ هەمبانەبۆرینە، ل، 1009}{ سەلاحەدین، ل، 47}
.
.
_________________
هەوراز ² /Hewraz: ن:[ ناڤ] لەزمانی کوردیدا ناوە بۆ ڕەگەزی نێرینە.
.
.
.
.