پارا/para:  پێش:[ بیا][ لا : para ، گر: παρά] پیشگرێكە لە زمانی لاتینیدا، بە واتای( بەتەنیشت)، ( بەڕێگای)، ( بەرەو)، ( لەدەرەوەی) دێت. ئەم پێشگرە  بۆ زۆر زاراوە یان دەستەواژەی زانستی و پیشەسازی بەكاردەهێندرێت.

.

پارابۆل/parabol: نتـ:[ گر : parabole] جینكۆیەكی كراوەی خرە، بە بازنەی 80 سم دیامەتری یان مەزنتر، بەكاردێت بۆ وەرگرتنی شەپۆڵی رادیۆی و تەلەفیزۆنی لەسەتەلیتەوە.

پاراپڵاجیا/paraplagia: ن:[ لا: paraplegia] ئیفلیج بوونی نیوەی خوارەوەی لەش.

پاراتیفۆتا/paratîfota: ن: نخ:[ لا : ] نەخۆشیییەكە لە لەرزوتا دەچێت.

پارادایم/paradigm: نتـ:[ گر:  παράδειγμα :  parádeigma] ڕوانین، مەزەندە، شێوە. لە سەردەمی نوێدا پتر وەك زاراوەیەكی زانستی بەكاردەهێندرێت لە بواری فەلسەفە و زانستییە مرۆڤیەكان، بۆ شێوازی بیركردنەوە، سستێم یا ‌ڕەوتی تێفكرین. تۆماس كووهن لە ساڵی 1962 لە كتێبی( بنەمای ڕاپەرینە زانشتەكان : The Structure of Scientific Revolutions) ئەم دەستەواژەیی بەكارهێنا، لەوساوە پارادیگمای جیاواز بووەبە پێوەرێك بۆ تێگەیشتن لە قۆناغ و ناوەڕۆكی زاراوەكان بۆ نموونە :: مۆدێرنیزم – پۆستمۆدێرنیزم، لۆكال– گلۆبال، خۆپەرستی– تاكپەرستی، ….. هتد.

پارادۆكس/paradoks: نتـ:[ گر: paradoksa] دژوازی.

.

.

.

.

.

.

.

.

.