پاروو ¹ /parǔ: ن: باڵووڵە، تیكە، بالوییك، بالۆلك : ئەندازەیەكە لە خواردن كە بە جارێك دەخرێتەدەمەوە.
:: پاروویەكی خوارد هێزێكی تێ هاتەوە.
پارووبژێر/parǔbijěr: ئانتـ:[ پاروو+ بژێر( بژاردن)] بریتییە لە مرۆڤی رژد و بەرچاوتەنگ، كەسێك حەزی بەمیوان نەبێت و پێیخۆش نەبێت كەس نانی بخوات.
پارووگرتن/parǔ girtin: كتپ: كردنی خواردەمەنی بەپاروو.
پارووگڵاندن/parǔ gilandin: كتپ: پارووی زلگرتن.
پارووگلێن/parǔ glěn: نتـ: كەسێكە كە پارووی زل بگرێت.
پاروولێدان/parǔ lědan: كتن: پارووگرتن لەخواردن.
.
.
___________________________
پاروو ²/parǔ: ن:[ پیشە] قالبی سابوون، یەكەی بژاردنی سابوون.
:: دوو پاروو سابوون بكڕە.
.
.
.
.