پاروو ¹ /parǔ: ن: باڵووڵە، تیكە، بالوییك، بالۆلك : ئەندازەیەكە لە خواردن كە بە جارێك دەخرێتەدەمەوە.

:: پاروویەكی خوارد هێزێكی تێ هاتەوە.

پارووبژێر/parǔbijěr: ئانتـ:[ پاروو+ بژێر( بژاردن)] بریتییە لە مرۆڤی رژد و بەرچاوتەنگ، كەسێك حەزی بەمیوان نەبێت و پێیخۆش نەبێت كەس نانی بخوات.

پارووگرتن/parǔ girtin: كتپ: كردنی خواردەمەنی بەپاروو.

پارووگڵاندن/parǔ gilandin: كتپ: پارووی زلگرتن.

پارووگلێن/parǔ glěn: نتـ: كەسێكە كە پارووی زل بگرێت.

پاروولێدان/parǔ lědan: كتن: پارووگرتن لەخواردن.

.

.

___________________________

پاروو ²/parǔ: ن:[ پیشە] قالبی سابوون، یەكەی بژاردنی سابوون.

:: دوو پاروو سابوون بكڕە.

.

.

.

.