پایزە¹/payize: ن:[ ڕوو]

1 – شێوەی چاندن لە وەرزی پایز دا >< بەرانبەری بەهارە.

2 –  جۆرێک لە ترێ دەنک زل لە پاییز دەگات.

پایزخێر/paye: ن:[ ڕوو] گیڕی پاییزیە.

پایزی/payzî: نچ:[ ڕوو]

1 – چاندنی پاییزە وەرزی.

2 – جۆرێک لە هەنجیرە لەیەحیابەگی.

.

.

______________________

پایزە²/payize: ن:[ مۆسیقا] جۆرە مەقامێکی کۆنی کوردییە، بەدەنگی زۆربەی بەیت بێژەکان تۆمارکراوە.

پایزۆک/paye: نتـ:[ مۆسیقا][ کباک] پایزە : جۆرە گۆرانیێکی کوردیە. 

.

.

_______________________ 

پایزە³/payize: ن:[ کەش] شەختە، شەخسە، سەرمڕی پایز کە گژ و گیا دە شەمزێنێ.

{

گوڵەکەم باخی دڵم پایزە لێی داوە باۆ

تۆ گەشی هەڵدەپاووکێی مەیە ئەم ناوە باۆ

}{ ئاسۆ}.

پایزەرێز/payzerêz: ئانتـ:[ پایزە+ ڕێز] شەختەلێدراو، سەرمابردووی پاییز، شتێکە سەرمڕی پایزی لێی دابێت و کاری لێکدربێت.

.

پایزەبرا/payzebira: نتـ:[ پایزە + برا] بریتییە لە دۆستێک کە درەنگ بیبینی.

.

.

.

.