پستە ¹ /piste: ن:[ ڕوو] پستی، پۆستە : دارێکە لە 3 تا 5 مەتربڵند دەبێت، بەری ئەم دارە خۆڕسکە دەستنێژە، هەر بەم ناویش بە گەیشتوویی توێکڵێکی رەقی هەیە، ناوکەکەی کەسک و بە تام و چەورە بە فەریکیی و بە بۆدراوی دەخورێت، هەروەها لە شیرینسازییشدا کەڵکی لێوەردەگرن بەرەکەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین .K ، E ، B ، A.[ ناوی زانستی: Pistacia Veral][ گر: pistakion]
پستەبادام/piste badem: نتـ:[ ڕوو][ پستە+ بادام] بادامی کاغەزی : جۆرێک بادامی توێکڵ ناسکە، دەگەڵ چەرەس دەکڕدرێت و توێکڵەکەی بەدەست دەشکێت.
پستەی خەندان/piste xendan: نتـ: پستەی بۆدراوی تەواو دەم کراوە کە لە پستەکانی دیکە باشتر و گرانترە.
پستەیی/pisteyî: نچ:[ پستە+ ئیی]
1 . ئەوەی پێوەندی بە پستەوە هەبێت.
2 . [ ڕەنگ] جۆرە ڕەنگێکی سەوز، کە لە ڕەنگی ناووکی پستە بچێت.
پستی/pistî: ن:[ ڕوو] پستە.
.
.
_____________
پستە ² /piste: ن:[ دەنگ][ پست+ ئە] سرتە، خورتە، چپە، وشت.
پستەپست/pistepist: ئانتـ:[ دەنگ][ خۆ] سرتەست( دزە)، پرتەپرت، ترمەترم( هـ). پچەپچ. وێزەی گووللەیە، ترپەی گولـلەیە.
.
.
.
.