پوور ¹ /pûr: ن:[ خێز][ هـ] ئاییا، تیتک( رۆژ)، پلک( پللک)، دێدە( شەبە)، میمک( کەرکووک) _ میمی، مەت _ مەتک( کباک) _ مەتێ : خوشکی دایک یان خوشکی باووک.
{
نەسیحەت بێ برا گەر رۆڵە بوو مەڕوانە بۆ ئابا
گەواهی عەدلی ئەم دەعوایە پووری پووری مەروانە
}{ مەحوی}.
پوورزا/pûrza: نتـ:[ خێز][ پوور+ زا( زایین)] فرزەندی پوور، پلكزا، میمكزا، تیتكزا.
پوور زازا/pûr zaza: نتـ:[ خێز][ پوور+ زا+ زا] نەوەی پوور، منداڵی منداڵی پوور.
پووركە/pûrke: ئانتـ:[ خێز][ پوور+ كە] پوور.
.
.
______________________
پوور ² /pûr: ئمـ: بەوێدا، پێدا، پیادا.
.
.
_________________
پوور ³ /pûr: ن: کوڕ.
شاپوور/şapûr: نتـ:
1 – کوری شا، کوڕی پاشا.
2 – یەکێ بووە لە پاشاکانی رایانی هیندستان، لە عەرەبیدا بووە بە( فور). لە ئاڤێستا و فارسی کۆندا: Puthra، لەسانسکرێتدا: Putra، لە پەهلەڤیدا: Pos.( برهان قاطع _ دکتر معین){ شاعێران، ل، 587}
{
کەدیم شەکڵی سەد ڕەنگی گوتم بابایی عەیبارە
کە نیستم لەفزی بێدەنگی گوتم شەیپووری شاپوورە
}{ نالی، ل، 409}{ 587}
یان
{
ئەمن فەرهاد و شاهید بێستوونە
ئەتۆ شیرین شەماڵ شاپوورە ئەمشەو
}{ کوردی، ل، 42}
.
.
.
.