پۆل ¹ /pol: ن: سكڵ، پەنگر، پەن، پۆلو، پشكۆی ئاگر.
پۆلو/polu: ن: پۆل _ پۆلـی، سكڵ، پەنگر.
.
.
________
پۆل ² /pol: ن:
1 . كۆمەڵ و دەستە، جەڵەب، گەلە، جڤات، هۆگە.
:: پۆلێک كچ. پۆلە دارێک، پۆلێک شیڵان.
2 . دەستەیەک باڵندە پێكەوە.
:: پۆلێک قورێنگ.
3 . هێشووی ترێ و خورما و ئیتر.
4 – گرۆ لە لەشكر.
پۆلبەستن/polbestin: كتن:
1 – لێككۆبوونەوە بەكۆمەڵ و دەستە، ئاپوورەدان.
:: داعبای كێویی پۆلیان دەبەست، تەگبیریان دەكرد ( گەنج. 281).
2 – لێككۆبوونەوەی دەستەیەک باڵندە و تێكڕا فڕینیان بۆ كۆچ یان بۆ شوێنێكی دیكە.
{
باز و پۆڕ پۆلیان بەستووە
سەرسەوزێكیان پێشڕەوە
}{ كانی مرادان. 89}.
پۆلبەپۆل/polbepol: نتـ:[ پۆل+ بە+ پۆل] كۆمەڵبەكۆمەڵ، دەستەبەدەستە.
{
لەقریوەی شوان و بێریان، لە دەنگی مەڕ و ماڵی
پۆلبەپۆل دێنەخوارێ، بێری برایم جەڵاڵی
}{ كانی مرادان. 92}.
پۆلپۆل/polpol: نتـ: كۆكۆ، جەم جەم، دەستەدەستە، كۆمەڵ كۆمەڵ، چەند پۆڵ پێكەوە.
{
پۆلپۆل ژن و پیاو لە دووی كەر وبار
سڵاوێک ئەكەن مل ئەنێن بۆ شار
}{ گۆران}.
{ تێبـ : پۆل لە ڕیشەی( پێرێنا)ی ئاڤێستایی و پری كوردی كەوتووە بە مانای زۆر}{ نانەوازادە}.
پۆلپۆل كردن/polpol kirdin: كتپ: دەستەدەستەكردن، هاوپۆل كردن، بابەت كردن، زانیاری پۆل كردنی گیاندارو ڕووەک بۆ چەند كۆمەلێک بەپێی لەیەکچوون و جیاوازی یان لەیەكتری یەوە بۆ مەبەستی ئاسان كردنی خۆێندنیان.
پۆلكردن/polkirdin: كتپ: پۆلین، هاوپۆل كردن.
پۆلین/polîn: كتن: جۆركردن.
پۆلین بەندی/polîn bendî: نتـ: دەستە بەندی.
پۆلین كردن/polîn kirdin: كتپ: هاوپۆل كردن.
پۆلینكردنی گشتی/polînkirdinî giŝtî: نتـ: كۆبەندكردنی گشتی، كۆبەندكردنی یەكجاری.[ ئینگـ :broad categorization]
.
.
___________
پۆل ³ /pol: ن:
1 . كڵاس : ژووری قوتابخانە، وەتاغی دەرس،(سەف: چف).
2 . كۆمەلێک خوێندەوار لە كڵاسێكدا
3 . ساڵی خوێندنی( دەرسی)
:: پۆلی سێهەم.
4 . بەشێک لە چەند ساڵی دابەشكراوی خوێندن
:: پۆلی بنەڕەتی.
:: پۆلی ئامادەیی.
.
.
___________
پۆل 4 /pol: ن:[ لا : polar] تەوەر، جەمسەر.
پۆڵاریمەتر/polarîmeter: ن:[ فیز] دەزگای جەمسەرگرتن، دەزگای پۆلگرتن، ئامرازێكی پێوەری دیدەرییە بۆ پێوانی ڵادانی تیشكی رووناكی.
.
.
___________
پۆل 5 /pol: ن:[ توێ][ زاخۆ] پیل، شان، شەپیلكی شان.
.
.
.
.