پیادە/piyade: ن:[ پهـ : piyātak]
1 – پێ کوڕە، پێیادە، پەیا( کباک)، پەیە( زا)، پێڕۆ، پاپیاگ : کەسێک کە بە پێ بڕوات. >< سوارە.
2 – [ واز] داشێکە لە یاری شەترەنجدا، پەیاک، سەرباز.
3 – [ مجـ] بریتییە لە مرۆڤی نەشارەزا لە کارێک، گەلحۆ، ساویلکە، نەزان، گەوج.
:: فیسارکەس لە خۆیندن پیادەیە.
4 – تاقمێک لە لەشکر و قوشەن کە ئەسپیان پێ نیە و بە پێیان دەچن بۆ شەرکردن.
5 – جۆریک لە تفەنگی کۆن.
پیادەبوون/piyadebûn: کتن:[ پیادە+ بوون]
1 – هاتنەخوار لە بارەبەر.
2 -[ ئد] تێنەگەیشتن، نەفام بوون.
پیادەچوون/piyadeçûn: کتن:[ پیادە+ چوون] بەپێیان ڕۆیشتن و ڕێگابڕین.
پیادەرۆ/piyadero: نفا:[ پیادە+ ڕۆ( ڕۆیشتن)] شۆستە، كەناری شەقام : ڕێگایەک کەتەنها پیادەهاتووچۆی لەسەر بکات.
پیادەرێ/piyaderê: نتـ:[ پیادە+ ڕێ ( ڕێگا)] شۆستە: رێگایەک کە تەنها پیادە پێی دەڕوات.
پیادەکردن/piyadekirdin: کتپ:[ پیادە+ کردن] دابەزاندن، هاتنەخوار، ژهەڤدانین. بەپێ ڕۆیشتن.
پیادەیی/piyadeyîپیاد]
1 – بوونی مررڤ بە پیادە.
2 – تەمەڵی، کەودەنیی، گەوجیی، نەزانیی، ساویلکەیی، گەلحۆیی.
.
.
.
.