پەرچ/perç: ن:
1 – بزمار و داکوتراوی خوارکراوە لەپشتەوە ڕا، پێچ دانەوەی ئاسن و بزمار و
2 – سەرلکی هەڵپەرتاوتەی درەخت.
3 -[ هـ] بێشە _ مێشە، لێر، چوغور، چەمچخوور.
4 – [ زەن] چڕ، قاڕوون، زەمەند : شوێنێکی پڕ دڕک و داڵ و گیا و دارەمێوی تێک چڕژابێت.
5 – مێوێکە بخرێتە سەر قایمە و نەبێتە کۆلکە.
6 – [ رۆژ] وەلام.
7 – دالێت، بەهانە، بیانوو، بیابک.
8 – کیپ، کپ، گیراو، کونی لوولێنە و مەشینە کە بەخشت و خال و چرپ و چاڵ بگیرێت و ئاوی لێنەیەت.
پەرچان/perçan: کتن:
1 – [ کباک، باد] پانبوونەوە، بانبوونەوە.
2 – پەرژین، تەیمان، تانۆک، تامان، تانۆ.
3 – خواردنەوەی بزمار و..هتد.
پەرچانەوە/perçanewe: کتپ:[ پەرچان+ ئەوە] پەرچکردن، پەرچاندن.
پەرچاندن/perçandin: کتپ: پاچاندەوە، پەرچکردن، پەرچانن: لێکقایم کردنی دووشت بە بزمار یا شتی تیژی دیکە و خوار کردنەوەی سەرەکەی لەپشتەوە.
پەرچانن/perçanin: کتپ:[ ئەردە] پەرچکردن، پەرچاندن.
پەرچاوە/perçawe: ئانفا: خوارەوەبوو، پەرچدراو.
پەرچاوتن/perçawtin: نتـ:[ پەرچ+ ئاوتن] بەبەرهەڵستی جۆگەیەک دەڵێن، کە بە پەرژین و داران ڕێکخرێت تا ئاوی لە نزمیەوە بەرزبکاتەوە و وەسەڕی خات.
پەرچدانەوە/perçidanewe: کتپ:
1 – خوارکردنەوەی نووکی بزمار و شتی داکوتراو، پەرچڤاندن.
2 – وەلامی قسەدانەوە.
:: کەس نیە توونێ پەرچی ئی کارە بێگاوە.
3 – پێشبڕکێدانەوە.
4 – بەدام داهاتنەوە.
پەرچ کردە/perç kirde: ف:[ ل][ پەرچ کەردەن]
1 – پینەکردن.
2 – بزمار ڕێژکردن.
3 – پەرچکردن.
پەرچ کردن/perç kirdin: کتپ:
1 – بزمارلێدان، بزمارکوتان.
2 – دووشت بەپەرچ لێکقایم کردن، پەرچاندن.
3 – گرتن، بەستن، سەرپەلیداری بەند کە قرمابێ.
پەرچم دانەوە/perçim danewe: کتن: پەرچدانە وە، بەرپەرچ دانەوە.
پەرچ هاتەبەر/perç hateber: کتن: تووشی لەمپەر و تەگەرەبوون، کۆسپ هاتنەبەر.
پەرچین/perçîn: کتن:[ هـ] پەرژین، تەیمان، تانۆک، تامان، تانۆ : پەرژینێکە لە هەموو لایەکی بە دارەدڕکی شین ڕازابیتەوە.
{
چین چین، دەستەی زوڵف، خەم وەردەی جەمێن
پەرچین، نەدەوران، گوڵ باغچەی جەمین
}{ سەیدڕی هەورامی}.
پەرچینی/perçînî: نچ:[ هـ] لە دڕک و داڵ سازکراو.
.
.
.
.