چووز ¹ /çûz: ن:[ ڕوو]
1 . ناسکی تازەی دارانە.
2 . دارێکە پەیوەند( مەتوربە) کرابێت.
چووزە/çûze: ن:[ ڕوو] تووزە، تووزرە، چەقەرە، چووقرە، چووزەلە، شەغەڵ( هـ)، شۆخەڵ(ڕەوا)، شێخەل، شەخەل، کارتە، کەد، کەم(کباک) : لکی چووزەلەی بچکۆڵەی دارو گیایە، کە تازە دەریان کردبێت.
{
لێوەی لەو لایێ مەبۆ نە چەمەن
نە دەور ڕەیحان چووزەی یاسەمەن
}{ بێسارانی}.
چووزەرە/çûzere: نتـ:[ ڕوو][ چووزە+رە] چووزە، چەقەرە _ چووقرە، تووزە _ تووزرە، چووێزەرە _ چوویزرە، لاسکی ناسکی گیایە، توولەباریکەکانی مێو و ئیترە و هەر ڕووەکێکی، کە تازە سەری لەسەر زەوی دەرهێنابێت و ڕەنگی سپی بێت و هێشتا ڕەنگی کەسکی وەرنەگرتبێت.
{
چیایە شێخ و کەوا سەوزی، مێزەری بەفرە
سیواکی چووزەرە رێواسە، تەیلەسانی گەڵا
}{حاجی}.
چووزەڵە/çûzeľe: ن:[ ڕوو][ چووز+ ئەڵە] سووسکە، چووزرە، چووزە، لاخ( کە، هـ)، چووزەرە( شا)، سەرچووزەڵە، چەقەرە _ چەکەرە : سەرتوولەی مێوییە و بەگیا و ڕووکێکی دەگووترێت کە بەقەد درزێکی لە خاک دەرچووبێت و لە چەقەرەی گەورەترە.
چووزرە/çûzire: ن:[ ڕوو][چووز +رە(؟)] چووزەڵە.
.
.
__________
چووز ² /çûz: ن:
1 . ڕیز.
2 . خەتی کێشراوی ڕێک.
3 . جغز.
چووزان/çûzan: ن: گەمەی ڕیزکردنی چەو.
.
.
_________
چووز ³ /çûz: ن: بز( گگ)، سوک : قامک بۆ قون بردن.
چووزپێوەکردن/çûzpêwekirdin: کتپ: بزپێوەکردن، پەنجە کردن بەقنگی یەکێکا بەگاڵتە، قامک بۆ قوون بردن، بزدان.
.
.
.
.