چین ¹/çîn: ن: قەد، دەق.
: چینی جلو بەرگان : قەدی جل و بەرگان.
چین کردن/çîn kirdin: کتپ: قەدکردن، دەقکردن، چەرمکاندن( کباک).
.
.
________________
چین ²/çîn: ن:[ مکـ] پەڵە، نوختە، لەککە.
چین بەچین/çîn be çîn: ئانتـ:[ چین+ بە+ چین] چشتی خاڵدار.
.
.
_____________
چین ³/çîn: ن: جار، کەڕەت، نۆبە، ڕا.
: چینێکیان تێ هەڵدا.
.
.
_______________________
چین 4/çîn: ن: وەک دەستەواژەیەکی زانستی بەکار دەهێندرێت
1 – [ جێۆ] ڕیز.
:: چینی دیوار. چینێک لە تشتێک: ڕیزێک لە چشتێک.
2 – [ جێۆ] زەوینە.
چینزانی/çînzanî: نتـ:[ جێۆ] زانستی چینی بەرد. [ ئینگـ : Stratigraphy].
چینی ئاوهەڵگر/çînî heľgir: نتـ: [ جێۆ] [ ئینگـ : Aquifier].
چینی ئۆزۆن/çînî ozon: نتـ:[ جێۆ][ ئینگـ : Ozone layer].
چینی بەردی ئاگرین/çînî berdî agirîn: نتـ:[ جێۆ] تەختەبەردی ئاگر ین.[ ئینگـ : Sill].
چینی بەردی بن نیشتوو/çînî berdî binnîštû: ن:[ جێۆ][ ئینگـ : Stratum].
چینی چالاک/çînî çalak: نتـ:[ جێۆ][ ئینگـ : Active layer].
چینی چاڵ/çînî çaľ: نتـ:[ جێۆ] ناوچاڵ، ڕووچاڵ، ناوبەتاڵ [ ئینگـ : Syncline].
چینی خەرمانە/çînî xermane: نتـ:[ جێۆ][ فز] مادەی تەنكی دەوری خۆر، بازنەی رووناكی دەوری خۆر[ ئینگـ : Corona].
چینی ژێرەوەی پێستی زەوی/çînî jêrewey pêstî zewî: نتـ:[ جێۆ] نەرمەگۆ : بەشەلاوازی سەرپۆشی زەوی.[ ئینگـ : Asthenosphere].
چینی کەشی/çînî kešî: نتـ:[ جێۆ] مێزۆسفێر.[ ئینگـ : Mesosphere].
چینی کوورە/çînî kûre: نتـ:[ جێۆ] کووزەبەرد، بەردی کۆقز[ ئینگـ : Anticline].
چینی/çînî: ن:[ جێۆ][ ئینگـ : Sill].
.
.
________________________
چین 5/çîn: ن: [ ڕامیا]
1 – تیرە، هۆز
2 – دەستە.
3 – پلەوپایە.
:: چینەسووارێک: دەستەسوارێک.
چینە/çîne: نفا: ڕەچەڵەک : پشتی مرۆڤ لە باب و باپیرەوە.
چینی خانەدان/çînî xanedan: نتـ:[ ڕامیا] ئەریستۆکراتی[ ئینگـ : Aristocracy].
چینی ژێردەست/çînî jêrdest: نتـ:[ ڕامیا] [ ئینگـ : Under class].
چینی سەردەست/çînî serdest: نتـ:[ ڕامیا] چینی باڵا[ ئینگـ : Upper class].
چینی کرێکار/çînî kirêkar: نتـ:[ ڕامیا] [ ئینگـ : Working class].
چینی کۆمەڵی/çînî komeľî: نتـ:[ ڕامیا] [ ئینگـ : Middle class].
چینی مامناوەندی/çînî mamnawendî: نتـ:[ ڕامیا] بورژوازی، سەرمایەداری.[ ئینگـ : Bourgeoisie].
.
.
________________________
چین 5/çîn: ن: [ توێ] گرژی نێوچاوان، لۆچی پێست، لۆچی ڕوو، کۆرمیچەک( کباک)، چەچی، پەردەی توێکاری.
چینبەچین/çîn be çîn: ئانتـ:[ چین+ بە+ چین] دەستەبەدەستە، چینچینە، چی لەسەرچین.
چینچین/çînçîn: ئانتـ: دەستەدەستە، تەبەقەتەبەقە، ڕەنگاوڕەنگ.
چینچین کرن/çînçîn kirin: کتپ: [ کباک] گنج گنج _گرنج گرنج کرن.
{
چین چین کرن زولفێن سیا کەسک ئەتلەسی دیبا قەبا
ایدی نیشان خویا تێکەڵ کرن لازم چەبا
}{ جزیری}.
چینچین کردن /çînçîn kirdin: کتپ: دەستەدەستە کردن.
چیندار/çîndar: ئانتـ:[ چین+دار] لۆچدار، چرچ.
چیندارکردن/çîndar kirdin: کتپ:[چیندار+کردن] قەرمچاندن، گرژکردن، چکووڕاندن.
چینداری/çîndarî: نچ:[چیندار+ ئی] لۆچداری، چرچی.
چین دەم و چاو/çîn dem û çaw: نتـ: لۆچی ڕوو.
چینی پێشانی/çînî pêšanî: نتـ: دووژنگ، لۆچ و گرژی نێوچاوان.
.
.
________________________
چین 6/çîn: کتن:[ دەر] چوون، ڕۆیشتن.
.
.
____________________
چین 7/çîn: ن:[ جێۆ] ووڵاتی چین.
چیناوی/çînawy: ئانتـ:[ چین+ ئاوی] چینی: جۆرە پارچەیەکی ئاوریشمی جوانی ڕەنگاوڕەنگە ژنان دەیکەن بەکاڵا.
چینی 1/çînî: نچ: هەر تشتێک پێوەندی بەچینەوە هەبێت.
چینی 2/çînî: ن: فەخووری، دهدەلێک : زاراوێکە بە کۆمەڵێکی زۆری ئەو بەرهەمانە دەگوترێت، کە لە قوأی ڕووت دروست دەکرێن، یان قوأی یەکگرتتوو لەگەڵ ماددەی تردا، وەک دەفرێکی گڵێنی لووس وپووس و تەنکە دروست دەکرێت لە شێوەی ئامان، دەوری، قاپ.[ ئینگـ : Pottery]
.
.
___________________________
چینە/çîne: نفا:[ چین( چنین)+ ئە] دان: مڵووشی باڵندە لە زەویدا بەشوێن خواردن و دانەوێڵەدا.
چینەکردن/çîne kirdin: کتپ:[ چینە+ کردن] چونگگردن، خەپراندن _ خەپارتن(کباک)، دانەهەڵگرتنەوەی باڵندانە.
چینک/çînik: ئانتـ:[ چین+ ک] چینەی باڵندانە، چیندان، چیکڵدانەی باڵندان.
چینوماچین/çîn û maçîn: نتـ:[ هـ][ چین+ و+ ماچین] مریشکەچینی.
چینی/çînî: ن:[ چین+ ی] دانی مریشک و باڵندان.
.
.
.
.