ژمارە ¹ / jimare: ن: ڕەقەم ژماردن یان  وشه‌ی ژماره. [ ئینگـ : Numeral ]. 

لە زمانی کوردی دا ژمارە دابەش دەبێتە سەر :

 بنجی    پلەیی    دابەش 

.

 ژمارەی بنجی 

لە زمانی کوردی دا ژمارەی دەیی بەکاردێت، کە بە شێوازی زمانەکانی دی ئێرانی دەچێت :

 ژمارەیی  کرمانجی باکوور ( کرمانجی)  کرمانجی ناوەند ( سۆرانی)
  ١ ، 1   ئێک    یەک
  ٢ ، 2   دو   دوو
  ٣ ، 3   سی ( سسێ)   سێ
  ٤ ، 4   چار   چار ( چوار)
  ٥ ، 5   پێنج   پێنج
  ٦ ، 6   شەش   شەش
  ٧ ، 7   حەفت   حەوت
  ٨ ، 8   هەشت   هەشت
 ٩ ،  9   نە ( نەهـ)   نۆ
١٠ ، 10   دە  ( دەهـ)   دە

.

بەشی دووەمی ژمارەکانی دەیی دابەش دەبێتە سەر دوو گروپ :

ئەو ژمارانەی، کە بە لێکدانی ژمارەی دە ( دەهـ) و ژمارە سادەکانی دادەڕێژرێت :

 ژمارەیی      کرمانجی باکوور ( کرمانجی)  کرمانجی ناوەند ( سۆرانی) 
 ١١ ، 11  دەهیەک ( دە و یەک)     یانزدە ( یازدە ، یانزە)
 ١٢ ، 12  دەهـ دوو ( دە و دوو)   دوانزە ( دوازدە ، دوانزە)
 ١٣ ، 13  دەهـ سسێ ( دە و سسێ )   سێزدە ( سیانزە)
 ١٤ ، 14  دەهـ چار ( دە و چار)   چواردە ( چاردە)
 ١٥ ، 15  دەهـ پێنج ( دە و پێنج )   پانزدە ( پانزە)
 ١٦ ، 16  دەهـ شەش ( دە و شەش)   شانزدە ( شانزە)
 ١٧ ، 17  دەهـ حەفت ( دە و حەفت)   حەفدە 
 ١٨ ، 18  دەهـ هەشت ( دە و هەشت)   هەژدە
 ١٩ ، 19  دەهـ نە‌هـ ( دە و نە‌هـ)   نۆزدە

ژمارە دەییەکانی :

 ژمارەیی       کرمانجی باکوور ( کرمانجی)  کرمانجی ناوەند ( سۆرانی )
 ١٠ ، 10  دەهـ   دە
 ٢٠ ، 20  بیست  بیست
 ٣٠ ، 30  سی  سی
 ٤٠ ، 40  چل  چل
 ٥٠ ، 50  پێنجی  پەنجا
 ٦٠ ، 60  شێست  شەست
 ٧٠ ، 70  حەفتا  حەفتا
 ٨٠ ، 80  هەشتا  هەشتا
 ٩٠ ، 90  نەوێد  نەوەت ( نەوەد)

 بەشی سێ یەمی ژمارە دیسانەوە بە ڕێگەی لێكدانی ژمارەکانی تاک و دەیەکانەوە دادەڕێژرێت :

ژمارەیی        کرمانجی باکوور ( کرمانجی)  کرمانجی ناوەند ( سۆرانی)
 ٢١ ، 21  بیست و یەک  بیست و یەک
 ٢٢ ، 22  بیست و دوو  بیست و دوو
 ٢٣ ، 23  بیست و سێ  بیست و سێ
 ٢٤ ، 24  بیست و چار  بیست و چوار
 ٢٥ ، 25  بیست و پەنج  بیست و پێنج
 ٢٦ ، 26  بیست و شەش  بیست و شەش
 ٢٧ ، 27  بیست و حەوت  بیست و حەوت
 ٢٨ ، 28  بیست و هەشت  بیست و هەشت
 ٢٩ ، 29  بیست و نە( هـ)  بیست و نۆ
 ٣٠ ، 30  سی  سی

  ژمارەیی            کرمانجی باکوور ( کرمانجی)  کرمانجی ناوەند ( سۆرانی)
 ١٠٠ ، 100  سەد  سەد
 ٢٠٠ ، 200  دوو سەد  دوو سەد
 ٣٠٠ ، 300  سێ سەد  سێ سەد
 ٤٠٠ ، 400  چار سەد  چوار سەد
 ٥٠٠ ، 500  پێنج سەد  پێنج سەد
 ٦٠٠ ، 600  شەش سەد  شەش سەد
 ٧٠٠ ، 700   حەفت سەد  حەوت سەد
 ٨٠٠ ، 800  هەشت سەد  هەشت سەد
 ٩٠٠ ، 900  نە ( هـ)سەد  نۆ سەد

.

ژمارەی پلەیی

جۆری پێک هاتنی ژمارەی پلەیی لە زمانی کوردی دا جیاوازە، کە بە هۆی ڕێگەی مۆرفۆلۆژی و سینتاکسین. هۆی ئەم جیاوازی دارشتنەش بۆ جیاوازی دیالێکتەکان دەگەڕێنەوە.

1 – پاشگری ( – ووم ، – ەم ) وەیا ( – ەمین ) بە هۆیەکی مۆرفۆلۆژی گشتی لە دارشتنی ژمارەی پلەیی دا دەژمێردرێت :

     – ووم                          – ەم           – ەمین                        
 یەک    یەکووم     یەکەم    یەکەمین 
 دوو  دووم ( وو : سواوە)   دووەم  دووەم
 سێ  سێووم   سێوەم    سێ یەمین   
 چار ( چوار)  چارووم  ( چوارووم)     چارەم    چارەمین ( چوارەمین )

2 – کاتێک ، کە ژمارەی بنجی لە دەوری ناوی دیارخراو دا دەبێت و ئامرازی خستنەسەری  ( – ێ) ( – ی) سۆرانی لە گەڵ دێت دەوری ژمارەیی پلەیی دەگێڕێت . ئەم  هۆیە تەنیا لە گەڵ ناوی ڕۆژانی هەفتە و ناوی مانگ و بەروار دا دێت :

       کرمانجی                      سۆرانی           
   یەکێ گولانێ        یەکی گوڵان  
چاری هەفتێ    چواری هەفتە 

::  لە هەوارێ گەلەک دۆم نەکر هەژمارا وێ ئا بیست و شەشان د هیژدەیێ تۆباخا 1935 ئان دە بلاڤ بوو ( هاوار – ٢٧ – ، ١٩٤١).

::  پاشایەتی بۆگەن لە چواردەی تەمووزدا ڕما ( ڕێزمانی کوردی – ٦).

.

لە دیالێکتی کرمانجی ژووروودا ژمارەیی پلەیی بە چەند ڕێ یەک دادەڕێژرێت :

1 – لەبەشە دیالێکتی ئەرمینیا و سوریا دا ژمارەی پلەیی لە ژمارەی بنجی و بەهاوکاری پاشگری ( – ئانی) دادەڕێژرێت :

  یەک  + ئانی  یەکانی 
  دوو + ئانی دووانی
  سێ + ئانی سێ یانی
  چار + ئانی چارانی
  پێنج + ئانی پێنجانی
  شەش  + ئانی  شەشانی
  نۆردە  + ئانی  نۆزدانی 

{ تێبینی : نۆزدە + ئانی ناگونجێت لە گۆکردنی زمانی کوردی، بۆیە بزوێنک دەسووێت و دەبێت بە : نۆزدانی } .

ژمارەی پلەیی لە ژمارەی بنجی ( 2) دووەوە بە یارمەتی نیشانەی کۆ ( – ان ) وەیا ( – ا ) دادەڕێژدرێت،  لەم بارەدا جێناوی ڕێژەیی ( – یا )، ( – یێ ) وەیان ( – ێ) بۆ تاک و ێید ( – ێد) وەیا یێن ( – ێن) بۆ کۆ دەخرێتە پێش ئەو ژمارەوە ، کە نیشانەی کۆی چۆتەسەر. لێرەدا جێناوی ڕێژەیی ڕەسەنی ژمارە پلەییەکە پێشان دەدات :

::  دەهان  ( دەهـ + ئان) :   یێ دەهان  –  یی دەهان.    

: رۆژا دەهان

::  چاران ( چار+ ئان ):  یێ چاران –  ێید چاران.     

:: دەرسێ چاران

::  بیستان ( بیست + ئان) : ێین بیستان  

:: سالا بیستان

:: سەدان ( سەد+ ئان) : یێد سەدان 

:: هەفت رۆژان بسکنە.

:: رۆژا هەیشتا ئەزێم ئاریکاریا تە. { گۆرانی و چێرۆکی کوردی – ٢٢٦}.   

.

 گەردانکردنی ژمارە

لە دیالێکتی کرمانجی ژووروودا ژمارەی بنجی ( یەک) وەکو ناوێکی گشتی بۆ هەردوو ڕەسەن ( نێر و مێ ) بەکاردێت و لە دیالێکتی خواروودا ژمارەی یەک شێوەی بێلایەنی هەیە :

          دۆخ                کرمانجی باکوور ( کرمانجی)   کرمانجی ناوەند ( سۆرانی) 
   رەسەنی نێر  رەسەنی مێ  
 راستەوخۆ  یەک  یەک  یەک
 بانگ کردن  یەک  یەک  یەک
 تیان  یەکێ  یەکی  یەک
 سەرەتای ڕێچکە    یەکێ را  یەکی را  یەک
 تێکڕایی  یەکێ ڤا    یەکی ڤا  یەکەوە
 گۆڕانی بار    یەکێ دا  یەکی دا  یەک دا

دۆخی تیانی ژمارەی بنجی بە یارمەتی نیشانەی کۆ ( – ان) وەیا ( – ا) دادەڕێژدرێت، کە لە سەر ئەم بناخەیە ئەو دۆخە تیانە دادەڕێژدرێت، کە بە هاوکاری پاشبەندیش پێک دێت، لە دیالێکتی خواروودا دۆخی تیانی بە یارمەتی پاشبەندەوە هەر لەسەر بناخەی دۆخی ڕاستەوخۆ رۆدەندرێت :

دۆخ   کرمانجی باکوور ( کرمانجی)   کرمانجی ناوەند ( سۆرانی) 
 راستەوخۆ  چار ، بیست   چوار، بیست
 بانگ کردن         –       –
 تیان  چاران را ، بیستان را   چوار، بیست
 سەرەتای ڕێچکە    چاران را ، بیستان را      –
 تێکڕایی  چاران ڤا ، بیستان ڤا   چوارەوە ، بیستەوە
 گۆڕانی بار    چاران دا ، بیستان دا   چواردا ، بیستدا

.

لە دیالێکتی کرمانجی ژووروودا

ژمارەی بنجی دەیی ( دەهـ ، بیست ، سی ، چل ، پەنجا ، شێست، …..هتد)

ژماەری بنجی سەدی ( سەد ، دوو سەد، سێ سەد، چار سەد،  …… هتد)

ژمارەی بنجی هەزاری (  هەزار، سێ هەزار، پێنج هەزار، ………. هتد)

دەتوانن تێکڕا واتای ژمارەی دیارخراو ببەخشن ، لەم بارەدا وەکو دەژمێردرێن و هەموویان لە ڕووی نیشانەی مۆرفۆلۆژی یەوە  یەکن، بەڵام ناو دوو شێوەی گەردان کردنی ( – ی) بۆ تاک و ( – ان) بۆ کۆ.

.

          دۆخ                گەردان کردنی لە گەڵ ( – ی) دا    گەردان کردنی لە گەڵ ( – ان) دا 
 راستەوخۆ   بیست   چوار، بیست
 بانگ کردن         –       –
 تیان  بیستی   بیستان
 سەرەتای ڕێچکە    بیستی را   بیستان را 
 تێکڕایی  بیستی ڤا   بیستان ڤا
 گۆڕانی بار    بیستی دا   بیستان دا

.

کاتێک ، کە ژمارەی بنجی ڕۆلی دیارخەر دەگێڕێت ، نیشانەی ( – ی) دۆخی تیان و ( – ان) ی نیشانەی کۆ بە ژمارەکەوە نانوسێن ، بەڵکو بەو ناوەوە دەلکێن ، کە دەوری ناوی دیارخراو دەگێڕن.

.

          دۆخ                گەردان کردنی لە گەڵ ( – ی) دا    گەردان کردنی لە گەڵ ( – ان) دا 
 راستەوخۆ   بیست مانات   بیست مانات  
 بانگ کردن   بیست       
 تیان   بیست ماناتی     ببیست ماناتان
 سەرەتای ڕێچکە     بیست ماناتی را  ببیست ماناتان را 
 تێکڕایی   بیست ماناتی ڤا   ببیست ماناتان ڤا
 گۆڕانی بار     بیست ماناتی دا   ببیست ماناتان دا

.

لە دیالێکتی خواروودا ئەو ناوەی کە دەوری دیارخراو دەگێڕێت و لە دوای ژمارەوە دێت تەنێ نیشانەی نەناسیاری ( – ێ ، ك :  ێك ) ی پێوە دەلکێت :

:: سێ پیاوێک

:: دوو ساڵێک

:: دوو ماناتێک

.

لەوانەیە نیشانە ( – ی ) ، کە لە کرمانجی دا لە گەڵ ژمارەی تاك دا بەکارهاتووە هەروەکو لە پێشوودا پێشان درا لە ڕووی بنچینە و بناخەوە لەگەڵ نیشانەی نەناسیاری لە شێوەی کورتکراوەی ( – ێ) ، کە لە سۆرانی دایە یەک بن

ئەمانە بەراوورد بکە :

بیست ماناتێ    ( لە شێوەزاری سۆرانی دا)

بیست ماناتی   ( لە شێوەزاری کرمانجی دا)

.

لە دیالێکتی  کرمانجی و سۆرانی دا ئەو ژمارە پلەبیانەی ، کە بە یارمەتی پاشگر ( – ووم  ،  – ەم  ،  – ەمین  ، – انی ) وە  داڕێژراون لە ڕووی دۆخەوە یەکن، کە ئەویش ئەو دۆخەیە ، کە بە یارمەتی پاشبەندەوە دادەڕێژرێن :

          دۆخ               کرمانجی باکوور ( کرمانجی)  کرمانجی ناوەند ( سۆرانی ) 
 راستەوخۆ   پێنجووم ، پێنجانی   پێنجووم   
 بانگ کردن        
 تیان   پێنجووم ، پێنجانی   پێنجووم
 سەرەتای ڕێچکە     پێنجووم را ، پێنجانی را   پێنجووم
 تێکڕایی   پێنجووم ڤا، پێنجانی ڤا   پێنجوومەوە
 گۆڕانی بار     پێنجووم دا، پێنجانی دا   پێنجووم دا

.

ژمارەی دابەش

ژمارەی دابەش بە دووپات کردنەوەی ژمارەی بنجی دادەڕێژدرێت. لەم داڕشتنەدا ئامرازی پێوەندی ( ب – ) لە شێوەازاری کرمانجی و ( بە -) لە شێوەزاری سۆرانی دا هاوکاری دەکات.

   کرمانجی باکوور ( کرمانجی)  کرمانجی ناوەند ( سۆرانی )
 یەك   یەك بـ یەك  یەک بە یەک  
 دوو  دوو بـ دوو  دوو بە دوو
 سێ  سێ بـ سێ  سێ بە سێ
 چار  چار بـ چار  چوار بە چوار
 پێنج  پێنج بـ پێنج  پێنج بە پێنج

.

ژمارەی لێکدەر

ژمارەی لێکدەر لە ژمارەی بنجی و خستنەسەری ( جار) پێک دێت . لە دیالێکتی کرمانجی دا نیشانەی کۆ ( ان) بۆی هەیە پێوەی بلکێت :

   کرمانجی      سۆرانی
  یەک بەری   یەک بارە
  دوو بەری   دوو بارە
  سێ بەری   سێ بارە
  چار بەری   چوار بارە

کەرتی

.

1 – پرۆفیسۆر ک. ک. کوردۆیێڤ : ڕیزمانی کوردی بە کەرەستەی دیالێکتی کرمانجی و سۆرانی . دکتۆر کوردستانی موکریانی : لە زمانی روسیەوە وەری گێراوەتە سەر زمانی کوردی . هەولێر : ١٩٨٢ . ل . ١١٩ – ١٣٢.

.

.

______________________________

ژمارە ² / jimare: ن: ڕەقەم ژماردن یان  وشه‌ی ژماره. [ ئینگـ : Numeral ]. 

 هەندێک لە جۆرەکانی ژمارە

.

ژمارەی ئاراستەبڕ/jimarey arastebiř: نتـ:[ ژمارە+ ی+ ئاراستەبڕ][ ئینگـ : affix of the vector]

ژماره‌ی خۆبه‌ش/ jimare: نتـ:  [ ئینگـ :  prime number ]

ژماره‌ی ئاڵۆز/ jimare: نتـ:  [ ئینگـ : Complex number ]

ژماره‌ی ئاوێته/ jimare: نتـ:  [ ئینگـ :Composite number ]

ژمارەی تاک/ jimare: نتـ:  [ ئینگـ : Uneven number ]

ژماره‌ی ته‌واو/ jimare: نتـ:  [ ئینگـ : Integer ]

ژماره‌ی جووت/ jimare: نتـ:  [ ئینگـ : Even number ]

ژمارەی خاڵی/jimarey xaľî: نتـ:[ ژمارە+ ی+  خاڵی] [ ئینگـ : affix of the point]

ژماره‌ی دووانه‌یی/ jimare: نتـ:  [ ئینگـ : Binary number ]

ژماره‌ی راست/ jimare: نتـ:  [ ئینگـ : ]

ژمارەی ڕووت/jimarey řût: نتـ:[ بیر][ ژمارە+ ی+ ڕووت][ بێ یەکە][ ئینگـ : absolute number]

ژماره‌ی سه‌ره‌كیی/ jimare: نتـ: وه‌ک : یه‌ک، دوو)، ژمارەی کاردیناڵی. [ ئینگـ : Cardinal number ]

ژماره‌ی سپاردن/ jimare: نتـ:  پێوه‌ره ‌ژماره‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییی پەرتووک. [ ئینگـ : ]

ژماره‌ی شازده‌یی/ jimare: نتـ:  [ ئینگـ : hexadecimal ]

ژماره‌ی كه‌رتی/ jimare: نتـ:  ژماره‌ی بۆر ـ‌ سه‌رئاو، ژماره‌ی بۆرسه‌رئاو.  [ ئینگـ : Floating-point number]

ژماره‌ی هه‌ره‌مه‌كی/ jimare: نتـ:  [ ئینگـ : Random number]

ژماره‌ی هزری/ jimare: نتـ: ژمارەی خەیاڵی. [ ئینگـ : Imaginary number ]. 

ژماره‌یی/ jimare: نتـ:  [ ئینگـ : Numerical ]

.

ژمارەگر/ jimare: نتـ:  [ ئینگـ : Dial ]

ژمارەگرتن/ jimare: نتـ:  [ ئینگـ : Dial ]

ژمارەگری/ jimare: نتـ:  [ ئینگـ : Dial-up ]

.

.

.

.