کرێکار/kirêkar: ن:[ ئاب][ کرێ+ کار] ئیشکەر:îşker، پالە:pale _ پاڵە، ڕەنجبەر، سەپان، شوغلکەر:şolker، كاركەر:karker، کەدکار:kedkar، کرێگرتە : کەسێکە کە بە پارە گیرابێت بۆ کارکردن.[ ئینگـ: worker, wageenarner ,labor ,labour].
کرێکاری/kirêkarî: نچ:[ ئاب][ کرێکار+ ی] ئەوەی پەیوەندی بە کرێکارەوە هەبێت.
کرێکاریکردن/kirêkarîkirdin: کتپ: پاچکاری، ئیشکردن، پاپەیی کردن.
کرێکاری گەڕۆک/kirêkarî geřok: نتـ:[ ئاب][ کرێکار+ ی+ گەڕۆک][ ئینگـ: Itinerant worker]
.
.
.
.