کورتاج/kurtac: ن: بەرفڕێدان، لەباربردن، لەبارچوون، کورتاژ : کاتێ ژنێکی زگپڕ نەیەوێت منداڵی بێت، دەتوانێت لە نەخۆشخانەدا کورتاج بکات. پاش کورتاجەکە ئیتر ژنەکە زگپڕ نامێنێتەوە یان بریتی یه له کۆتای هاتن به‌دووگیانی ئه‌ویش به فڕێ دانی ئه‌و کۆرپه‌یه که‌توانای ژیانی نیه له دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له منداڵداندا.[ ئینگـ: Abort ، Abortion]
کورتاج کردن/kurtac kirdin: کتپ: بەرفڕێدەدات، لەباری دەبات.[ ئینگـ: abort]{ پەزیشکی، ل، 12}
جۆره‌کانی له‌باربردن و لەبارچوون |
لەباربردن/lebarbirdin: کتپ: واته به هۆی هۆکاری ده‌ره‌کی هه‌وڵ ده‌درێت بۆ له باربردنی ئه‌و کۆرپه‌له‌یه.[ ئینگـ : induced_ ]
{ بۆ زانیاری : ساڵانه نزیکه‌ی 20 ملیون دووگیانی هه‌یه له جیهاندا ، 3/1 ئه‌و دوو گیانی یه نه‌خواستراوه واته دایکه که نایه‌ویت وه نزیکه‌ی 5/1 ئه‌مه له بار ده‌برێت. هەروەها له بریتانیا دا ساڵانه 12% له باربردن ده‌کرێت له به‌ر هۆکاری بۆ ماوه‌ی ( واتهبوونی نه‌خۆشی بۆماوه‌ی له کۆرپه‌له)}.
لەباربردنی پیشەیی/lebarbirdinî pîšeyî: کتپ: بەرفڕێدانی پیشەیی.[ ئینگـ : Habitual Abortaion]
لەباربردنی تاوانی/lebarbirdinî tawanî: کتپ: بەرفڕێدانی تاوانی. [ ئینگـ : Criminal Abortaion]
لەباربردنی تەواو/lebarbirdinî tewaw: کتپ: بەرفڕێدانی تەواو. [ ئینگـ : Complete Abortaion]
لەباربردنی چارەسەری/lebarbirdinî čareserî: کتپ: بەرفڕێدانی چارەسەری : بەرفڕێدانێکە بە دەرمان بۆ ڕزگارکردنی دایکەکە. [ ئینگـ : Therapeutic Abortaion]
لەبارچوونی خۆیەتی/lebarčûnî xoyetî: کتن: بەرفڕێدانی لە خۆیەوە : مەبەست له‌بارچوونی منداڵەکەیە، بەبێ ئه‌وه‌ی هۆکاری ده‌ره‌کی هه‌وڵ بدات بۆ له‌باربردنی یان لەخۆوە لەبارچوون، چارەلەباربردن، دەرمانە لەباربردن. [ ئینگـ : Spontaneous Abortaion]
لەباربردنی دەستکرد/lebarbirdinî tewaw: کتپ: بەرفڕێدانی دەستکرد.[ ئینگـ : Artificial Abortaion]
لەباربردنی سه‌لامه‌ت/lebarbirdinî selamet: کتپ: سه‌لامه‌تی: safty دایک زۆر گرنگه وهسهلامهتی دایکه‌که په‌یوه‌ندی به چۆنێتی ئه‌نجامدانی له باربردنهکهوه هه‌یه، به پێی له‌باربردنی سه‌لامه‌ت پێویست به‌مانه ده‌کات:
1. له‌باربردن له لایه‌ن که‌سانی شاره‌زاوه واته هه‌ر له‌باربردنێک له‌لایه‌ن که‌سانی ناشاره‌زاوه بکرێت ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ی هه‌یه ژیانی دایک له مه‌ترسیدا بێت.
2. به‌کارهێنانی ئامێرى گونجاو، له له‌باربردنی ناسه‌لامه‌تدا زۆربه‌ی کات ئامێره‌کان که به‌کارده‌هێنرێت نه‌گونجاو ه وه‌مه‌ترسی بۆ گیانی دایکه‌که دروست ده‌کات.
3. بوونی پاکژی( تعقیم) له‌باربردن پێویسته له که‌شێکی پاکژی تعقیم کراو دا بکرێت وه ئه‌گه‌ری نه‌بوونی ئه‌م که‌شه زۆره له‌کاتی له‌باربردنی ناسه‌لامه‌ت ئه‌مه ژیانی دایکه‌که ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
ڕێگاکانی له‌باربردن ده‌گۆڕێت له ژینگه‌یه‌که‌وه بۆ ژینگه‌یه‌کی تر به‌گوێره‌ی
_ باری ته‌ندروستی دایک
_ گه‌وره و بچوکی واته ته‌مه‌نی کۆرپه‌له له‌به‌رئه‌مه هه‌موو له‌باربردنێک که ده‌کرێت مه‌رج نیه لهیهکبجن، له هه‌ندێک دا ده‌مان به‌کارده‌هێنرێت به‌خواردن یان هه‌ڵگرتن له دامێنه‌وه
یان پێویست به‌پاککردنه‌وه ( کورتاج) ده‌کات، هه‌ندێ حاڵه‌تی که‌م هه‌یه پێویستی به نەشتەرگەی( عملیات) ده‌بێت و ئه‌م دوو حاڵه‌ته بێویستی به سڕکردنی گشتی ( بنج عام ) هه‌یه
لەباربردنی ناسه‌لامه‌ت/lebarbirdinî naselamet: کتپ: بەرفڕێدانی ناتەواو : ئه‌م لهباربردنهیه که له‌لایه‌ن که‌سانی نا شاره‌زاوه ده‌کرێت، ئه‌و ئامێرانه‌ی به‌کاردێت شیاو نییه، هه‌ندێ جار نازانێت چۆنی به‌کاربهێنێت ، یان پاک نی یه یان به هه‌ڵه به‌کارده‌هێنرێت له ئه‌نجامی ئه‌مه دا هه‌ندێ ئاکامی ( مظاعفات) مه‌ترسی داری لێ ده‌که‌وێته‌وه.[ ئینگـ : Incomplete Abortaion]
ئاکامه‌کانی له‌باربردنى ناسه‌لامه‌ت |
1 – ئاکامی کوتوپڕ
_ کاره‌که به نیوه ناچلی ده‌کرێت له ئه‌نجام دا پارچه به‌جێ ده‌مێنیت له منداڵ دان توشی نزیف وه التهاباتی ده‌کات
_ خوێن به‌ربوون ، له وانه‌یه ببێته هۆی مردن
_ ژه‌هراوی بوونی خوێن، که ژیانی دایک ده‌خاته مەترسییه‌کی زۆر گه‌وره‌وه وه هۆکاره بۆ مردنی دایکان
_ کونبوون برینداربوونی ئه‌ندامه‌کانی ئه‌ندامه‌کانی دایک وه‌کو کون بوونی منداڵان دان، میزه‌ڵدان ، کون بوونی ڕیخۆڵه‌کان.
2 – ئاکامەکانی لە لە دوای ده‌رده‌که‌وێت.
_ نه‌زۆکی
_ بوونی هەوکردن( ئیلتیهابات : التهابات)ی هه‌میشه‌ی.
_ تێکچوونی سووڕی مانگانه یان زۆر که‌م ده‌بێته‌وه یان زیاد ده‌کات.
له‌باربردنی ناسه‌لامه‌ت هۆکارێکه بۆ مردنی ژنان له‌جیهاندا، ساڵانه نزیکه‌ی 20 ملیون له بارچوون ڕوو ده‌دات 97% ئه‌مه‌ش له وڵاته دواکه‌وتووه‌کانی جیهاندا ڕووده‌دات، ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی به‌م هۆکارانه ده‌مرن ده‌گۆڕێت به گوێره‌ی شوێنه جیاکانی جیهان و ژماره‌یان له 10 ساڵانی ڕابردوودا له نێوان( 37،000_ 70،000)مردن بووه. ژماره‌یه‌کی زۆر له ژنانی جیهان ڕووبه‌ڕوی نه‌زۆکی ده‌بنه‌وه به هۆی له‌باربردنی ناسه‌لامه‌ت که ژماره‌یان ئه‌ژمار ده‌کرێت به نزیکه‌ی 24 ملیون ژن.
لەباربردنی هەڕەشە/lebarbirdinî heřeše: کتپ: بەرفڕێدانی هەڕەشە. [ ئینگـ : Threatened Abortaion]
لەباربردنی یاسایى/lebarbirdinî yasayî: کتپ: له‌باربردنی چاره‌سه‌رى : واته به پێ ی یاسا ڕێ پێدراوه له‌م حاڵه‌تانه‌دا ده‌کرێت که ئه‌م هۆکارانه هه‌بێت. [ ئینگـ : Theraputic]
_ هۆکار په‌یوه‌ندی به دایکه‌وه هه‌بێت/ هۆکاره‌کان بۆ له باربردن له به‌ر خراپی باری ته‌ندروستی دایکه‌که ، له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دووگیانی یه که به‌رده‌وام بێت ژیانی دایک ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه وه‌ک بوونی هه‌ندێ نه‌خۆشی دڵ یان گورچیله یان هه‌ندێ جۆری شێر په‌نجه …………. هتد.
_ هۆکار په‌یوه‌ندی به کۆرپه‌له‌وه هه‌بێت / ئه‌و هۆکارانه دهگریِتهوه که ژیانی کۆرپه‌که له مه‌ترسی دایه و ئه‌و کۆرپه‌یه توانای ژیانی نابێت له به‌ر نوقسانی(Elective)
له باربردنی خۆیه‌تى : واته له‌باربردنه‌که ده‌کرێت به ئاره‌زوی ( ئه‌مه نایاسایی بێدهوترێت). چونکه دایکه‌که ئه‌و منداڵه‌ی ناوێت له‌به‌ر هه‌ر هۆکارێک بێت که په‌یوه‌ندی به ژیانی خۆیه‌وه هه‌یه.
لەباربردن له جیهاندا |
ڕێگه‌ی پێدانی له باربردن له ووڵاته‌کانی جیهان جیاوازه له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی تر ده‌گۆڕێت به‌هۆی هۆکاری ئایین و کۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ وه یاسای ئه‌و ووڵاته له هه‌ندێ شوێنی جیهاندا له باربردن بێ مه‌رج ده‌کرێت، له هه‌ندێ شوێنی تر مه‌رجی ده‌وێت مه‌رجه‌کانیش له ووڵاتێکه‌وه بۆ ووڵاتێکی تر ده‌گۆڕێت، له هه‌ندێ شوێن به هیچ جۆرێک ڕێگه‌ی پێ نه‌دراوه، له هه‌ندێک ووڵات وه‌کو چین سیاسه‌تی ووڵاته‌که به‌مه‌به‌ستی ڕاگرتنی ژماره‌ی دانیشتوان له‌باربردن ڕێگه پێدراوه. له وێنه‌یه‌دا ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌بینرێت ده‌رباره‌ى چۆنێتی ڕێگه پێدانی له باربردن له جیهاندا.
هۆکاره‌کانی له‌باربردنی (خۆی) واته به ئاره‌زووی دایک |
هۆکارى کۆمه‌ڵایه‌تی |
_ له هه‌ندێ ووڵات دا یکهکه په‌نا ده‌باته له باربردن له به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و منداڵه نه‌خواستراوه بۆ نمونه له هه‌ندێ شوێن که مناڵه‌که‌یان کچه له باری دەبه‌ن
_ بۆ ڕیگرتن له زۆر بوونی ژماره‌ى دانیشتوان وه‌ک ووڵاتی چین هۆکاری که‌سی (شەخسی)
_ خراپی باری ئابووری خێزان و هه‌ژاری دایک
_ دروست بوونی دووگیانی نه‌خواستراو که له ئه‌نجامی نه‌زانین ڕێگاکانی ڕێکخستنی خێزان (من‌ع)
_ تێکچوونی باری خێزانی وه‌ک جیابوونه‌وه‌ی ژن ومێرد
_ نه‌گونجاوی کاتی دووگیانی وه‌ک دایکه‌که منداڵه یان خوێندکاره یان ترس له ده‌ست دانی کاره‌که‌ی
_ کاتێ ئه‌و دووگیانی یه له ئه‌نجامی ده‌ست دریژی سیکسی یان که‌وتنه هه‌ڵه‌وه ڕووی دابێ هۆکاری ته‌ندروستی دایک ومناڵ
_ بۆ نمونه بوونی مه‌ترسی له بوونی منداڵ ناته‌واو (نقێان) له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی دایکه‌که نه‌یزانیوه دووگیانه هه‌ندێ ده‌رمانی وه‌رگرتووه یان تیشکی وه‌رگرتووه وه کارده‌کاته سه‌ر منداڵکه و ئه‌گه‌ری نقێانی مناڵه که هه‌یه
_ بوونی هه‌ندێ نقێانی له منداڵه‌که‌دا که توانای ژیانی ئاسای نی یه دوای له دایک بوون
_ له هه‌ندێ شوێن دا دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێ نه‌خۆشى له دایک دا، که ده‌بێته هۆی نوقسانی منداڵه‌که وه‌ک ئه‌وه‌ى له ساڵان 962_965 ڕووی دا له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی سوورێژه‌ی المانی و له ئه‌نجام دا 15،000 منداڵی نوقێان دروست بوو .
_ کاتێک ته‌ندروستی دایک له مه‌ترسی دایه گه‌ر بێت‌و دووگیانییه‌که به‌رده‌وام بێت یان دایکه‌که پێویستی به وه‌رگرتنی هه‌ندێ عیلاجی تایبه‌ته که نابێت دووگیان بێت وه‌ک عیلاجی کیمیاوی له کاتی بوونی شێرپه‌نجه‌دا.
میژووی له باربردن |
له باربردن میژوویه‌کی کۆنی هه‌یه ، وه له مێژووی کۆنی چین و میێر وه هه‌روه‌ها له ئیمبراتۆریه‌تی روومانهکان دا باسى لێوه‌کراوه، که‌به‌چه‌ندین شێوازی مه‌ترسیدار ده‌کرا وه‌ک وه‌رگرتنی گژ و گیا به خواردن یان هه‌ڵگرتن له ڕێگه‌ی ناو له شه‌وه واته ( ئه‌ندامی زاوزێ )وه یان به به‌کارهێنانی ئامێری نوک تیژ ، یان دانانی شتی قورس له سه‌ر سک یان شێلانی سک به شێوه‌یه‌کی زۆر توند.لەبارچوو/lebarčû: ف: بەرفڕێدراو.[ ئینگـ : Abortus]
ئاوڵەمە کوشتن لە منداڵدان دا /awľeme kuštin le mindaľdan da : نتـ:[ ئینگـ : Aborticide]
.
.
.
.
{ سەرچاوە :
پەزیشکی، ل، 12
}