کچ ¹ /kiç: ن: تە( ڕۆژ)، دتە( سەق)، دۆت( کباک)_ دوێت( کباش)، کەچ _ کەچک( جا )، کناچە( ڕۆژ، گل، داودە) _ کناچێ،( هەورامی)، کەنی( دەر، جەبا)، کەنیشک( زەن، شەبە)، کێنا _ كهینا _ كهینهكه( زازای)، کیژ( هل) : مندالێکە لە جێندەری مێیینەی دایک و باووک یان ئافرەتێکە کە یەشتا شووی نەکرد بێت.
کچان/kiçan: ن:
:: بەزمی کچان.
:: گفتوگۆی کچان.
کچانە/kiçane: نتـ:[ کچ+ ئانە] شیاوی کچان یان ئەوەی پەیوەندی بە کچەوە هەبێت.
کچانی/kiçanî: نچ: کەنیلە، کیژانی _ کیژی، وەک کچان : لاوێ یان کەسێ کە ئاکار، خوو و شێوەی لە هی کچان بچێت.
کچەتیو/kiçe tîw: ن: چەتیو، کچی هەتیو :
کچەتیوە/kiçe tîwe: ن: جنێوێکە لە کاتی توورەبوون و جنێودان بە ئافرەتان دەگووترێت.
:: کچەتیوە بۆ ئاوورت گرتووە.{ ڕێژگە، ل، 204}
کچە خاڵوان/kiçe xaľwan: ن:
کچەزا/kiçe za: نتـ:[ خێز] منداڵی کچ.
کچەزازا/kiçe zaza: نتـ: منداڵی منداڵی کچ.
:: ئەلینە کچەزازای دایکمە.
کچەکێ/kiçekî: ن: وشەی دواندن لە نێوان کچان و ژناندا.
:: ئەیەڕۆ کچەکێ دوو ڕۆژە ئەو کوڕە هەراسی بەو دەرکوبانە هەڵگرتووە.
کچەمام/kiçe mam: نتـ: دۆتمام ، ئامۆزای مێیینە.
کچچی/kiçiçî: ن:[ خێز] خوشکی باوک، پللک.{ هەژار، ل، 609}.
کچۆڵە/kiçoľe: ئانتـ:[ کچ+ ئۆڵە] کچک : قیژی بچکۆڵە، کچی گچکە و بچکۆڵانە و منداڵ.
کچ و کوڕ/kiç û kuř: نتـ:
کچ هلی/kiç hili: ن: زڕکچ، کچی هەوێ.
کچێ/kiçê: ن: کمکمە، کێژێ، کەنی _ کەنیلە، کیژکۆک، لەکاتی کازکردندا بەکاردێت.
کچێتی/kiçêtî: ن: لەسەردەمی کچێتی دا.
کچێنە/kiçêne: نتـ: ڕەشکێنەی چاو.
کچێنی/kiçênî: نچ:
1 . ڕۆژگاری بەر لە شووکردن.
2 . بن، کەچانی، کەچێنی : نیشانەی کوننەکراوی کچ.
3 . خوو و ڕەوشتی کچان.
کچێنی لابردن/kiçênî labirdin: کتپ:[ کچێنی+ لابردن] لەکچێنی خستن : ماوەیەکە کە ئافرەت بە کێنینی مابێتەوە، پەردەکە، لە زێی ئافرەتدا بەیەکەمین جار لای ئافرەت نامێنێت. خوێنی لێدێت.
کچێنی دار/kiçênî dar: ئانتـ: بندار، خام.
کچی/kiçî: ن:[ خێز] مت، میمیگ : خوەیشک باووگ _ خوشکی باووک.
کچی زا/kiçî za: ن:[ کباش] میمزا.
کچی مۆردار/kiçî nordar: ئانتـ: کچی مۆر نەشکاو.
کچی هەوێ/kiçî hewê: ئان: کچ هلی، زڕکچ.
بەکچێنی/bekiçênî: ئاکتـ:[ بە+ کچ+ ئێنی] بەپەردەدارییەوە.
بەکچی/bekiçî: ئاکتـ:[ بە+ کچ+ ئی] بەپەردەو.
جلی کوردی کچان/cilî kurdî kiçan: نتـ:
خەتەنەکردنی کچان/xetenekirdinî kiçan: نتـ:
زڕکچ/ziřkiç: نتـ:
ناوی کچان/nawî kiçan: نتـ:
.
.
_______________
کچ ² /kiç: ن:[ دەنگ][ کباش] کز.
کچانن/kiçanin: کتپ:[ دەنگ][ کباش] کزانن.{ باشوور، ل، 570}.
کچیا/kiçiya: ن:[ دەنگ][ کباش] کزیا.
کچیاس/kiçiyas: ن:[ دەنگ][ کباش] کزیاس.
کچیاگ/kiçiyag: ن:[ دەنگ][ کباش] کزیاگ.
کچیان/kiçiyan: ن:[ دەنگ][ کباش] کزیان.
کچیاێ/kiçiyaê: ن:[ دەنگ][ کباش] کزیاێ.
کچ کچ/kiç kiç: ئان:[ دەنگ] دەنگی ڕەشەوولاغ، ئۆحە، وەحا.
.
.
___________________
کچک ³ /kiçkiç: ئان: بچوک _ بچووک، گچکە.
کچکە/kiçkiçe: ئان: چکۆڵە.
.
.
__________________
کچوولە 4 /kiçûle: ن:[ کباک] دەستەگوریس یان کەندڕێکە لە ناو ئاودا سووابێت.{ گیو، ل، 762}
.
.
.
.