گیابڕ/giyabiř: نفا:[ گیا+ بڕ( بڕین)]
1 – داسی پەل( کە تایبەتی گیادروونە)، داسخاڵە_ داسماڵە، مەڵەغان : داسێکە تەنها گیای پێدەدروێتەوە.
2 – [ موک][ بابا] فیرکە، زگچوونی ماڵاتانە : نەخۆشییەکە بەهۆی کرمێکەوە پەیدا دەبێت و لە نێو ئاو و گیایاندا دەژێت و ماڵات بیخوات پێی دەفیڕێنێت.
3 -[ مەنگووڕ] پیک بڕە : گیایەکە حەیوان بیخوات دەمرێت. رێنج ( پژ)، مافەتە ( هـ).
گیابڕە/giyabiře: نتـ:[ مکـ][ بل، ئاکـ][ گیابڕ+ ئە] گیابڕکە، فیرکە : گیایەکە قەفقەفەیە، قەفەکەی سوورە و لە چیایان دەیدروونەوە بۆ ماڵات.
گیابڕین/giyabiřîn: کتن:[ گیا+ بڕین] گیادەرمانە : گیایەکە بستێک بڵند دەبێت و گوڵەکەی وەکو ئی بووژانی سوورە.
گیابڕینەوە/giyabiřînewe: کتن:[ گیا+ بڕین+ ەوە] بە تۆزی بۆ برینی زۆرباشە. بەتەڕی بکوترێت لەسەر هەر جێگایەکی لەشی مرۆڤی دانرێت دەیکاتە برین لە نێو کەژمێراندا دەیکاتە پوقلە ( پورگ).
.
.
.