گیابڕ/giyabiř: نفا:[ گیا+ بڕ( بڕین)]

1 – داسی پەل( کە تایبەتی گیادروونە)، داسخاڵە_ داسماڵە، مەڵەغان : داسێکە تەنها گیای پێدەدروێتەوە.

2 – [ موک][ بابا] فیرکە، زگچوونی ماڵاتانە : نەخۆشییەکە بەهۆی کرمێکەوە پەیدا دەبێت و لە نێو ئاو و گیایاندا دەژێت و ماڵات بیخوات پێی دەفیڕێنێت.

3 -[ مەنگووڕ] پیک بڕە : گیایەکە حەیوان بیخوات دەمرێت. رێنج ( پژ)، مافەتە ( هـ).

گیابڕە/giyabiře: نتـ:[ مکـ][ بل، ئاکـ][ گیابڕ+ ئە] گیابڕکە، فیرکە : گیایەکە قەفقەفەیە، قەفەکەی سوورە و لە چیایان دەیدروونەوە بۆ ماڵات.  

گیابڕین/giyabiřîn: کتن:[  گیا+ بڕین] گیادەرمانە : گیایەکە بستێک بڵند دەبێت و گوڵەکەی وەکو ئی بووژانی سوورە.  

گیابڕینەوە/giyabiřînewe: کتن:[ گیا+ بڕین+ ەوە] بە تۆزی بۆ برینی زۆرباشە. بەتەڕی بکوترێت لەسەر هەر جێگایەکی لەشی مرۆڤی دانرێت دەیکاتە برین لە نێو کەژمێراندا دەیکاتە پوقلە ( پورگ).   

.

.

.