یاسەمەن/yasemen: ن:[ ڕوو] ئاسمین، ئەسمین، کولیلکەک:kulîlkek( کباک)، مهران، یاسەمیین، یاسمین: دەوەنێکی خۆهەلواسەرە، گهڵای وردی بچکۆڵە دهگرێت، گوڵهکه ورد و ئەستێرەیی بۆنخۆشه، بەڕەنگی زەرد، سوورە، گەوگ و چەرموو( سپی)ن. لە شوێنە فێنکەکەاندا دەژێت و نزیکەی 200 جۆری لێناسراوە. بۆ مەبەستی ڕازاندنەوەی لە باخ و باخچەکان دەڕوێندر ێت. بنچی یاسەمەن لەهێندێک شوێن بهقهد دارێکه، بههۆی قهڵهمکردنهوه یان خهواندنی لقهکانی زیاددهکات. هێندێکجار لقی داره که دهخهوێننه زهوی و خۆڵ دهکهنه سهریدا، دوایی خۆی ڕیشوو دادهکوتێت. هەر لەسەردەمی فیرعەوەنەکانەوە بۆ بەدەست هێنانی دروستکردنی بۆن ڕۆنی گوڵ یان عەتر دەچێندرێت. پێی گوتراوە بە ئاسمەن و ئاسمین و یاسمین. ڕۆنی گوڵی ئان عەتر هەم بۆ دهرمان دهشێت. لە شاری گراس : GRASS ی فەرەنسی لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە خەریکی دروستکردنی عەترن لە دەوەنی یاسەمەنی سپی.[ لا: Jasminum officinale]
پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
Kingdom | Division | Class | Order | Family | Genus | Species |
شانشینی | هۆبە | پۆل | پلە | تیرە | بنەماڵە | جۆر |
Plantae | Magnoliophyta | Magnoliopsida | Lamiales | Oleaceae |
jasmineae |
J. officinale |
جیهانی ڕووەک | کاسە تۆودارەکان | کاسە گوڵدارەکان | لچدارەکان | زەیتونییەکان | یاسەمەنییەکان | یاسەمەنی ئاسایی |
{
لە خەزان بێ خەبەرە بەرگی بەهار و چەمەنی
بێ بەقایی گوڵ و سەرو و سەمەن و یاسەمەنی
}{ نالی}
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی گوڵی یاسەمەن |
یاسەمەنی ئافریقی/yasemen: ن:[ ڕوو][ لا: Jasminum fluminense]
یاسەمەنی ئافریقی ناوەڕاست/yasemen: ن:[ ڕوو][ لا: Jasminum dichotomum]
یاسەمەنی باشوری ئافریقا/yasemen: نتـ:[ ڕوو][ لا: Jasminum angulare]
یاسەمەنی چینی/yasemen: نتـ:[ ڕوو][ لا: Jasminum attenuatum]
یاسەمەنی دوورگەی مادێریا/yasemen: ن:[ ڕوو][ لا: Jasminum azoricum]
یاسەمەنی زەر/yasemenî zer: نتـ:[ ڕوو][ لا: Jasminum humile]
یاسەمەنی زەرد/yasemenî zerd: نتـ:[ ڕوو] سیرینچکە تاڵە.[ ئینگـ: Jasminum fruticans]{ کەمالنامە، ل، 1629}
یاسەمەنی زستانە/yasemen: نتـ:[ ڕوو] [ لا: Jasminum nudiflorum]
یاسەمەنی سپانی/yasemen: نتـ:[ ڕوو] یاسەمەنی ئیسپانی، هەروەها بە زمانی ئورد لە پاکستان پێی دەگوترێت چامێلی.[ لا: Jasminum grandiflorum]
یاسەمەنی سپی/yasemen: نتـ:[ ڕوو]
یاسەمەنی سوور/yasemenî sûr: نتـ:[ ڕوو] دار و دەوەنێکە قەدەکەی نەرمە، گەڵاکەی لە کەوچک دەچێت، گوڵەکەی سپی و بۆنخۆشە، ئاوکێکی ژەهرین لەقەدەکەئ دەردەهێندرێت بۆ سووتاندنی بالووکە.[ ئینگـ: Temple Tree, Pagoda, jasminum beesianum]
یاسەمەنی سیرلانکی/yasemen: نتـ:[ ڕوو][ لا: Jasminum auriculatum]
یاسەمەنی شەو/yasemenî şew: نتـ:[ ڕوو] دەوەنێکە لە کۆمەڵەی زیتوون گوڵەکەی سپی یان پرتەقاڵییە بەشەو دەپشکوێت، بۆ ڕازاندنەوە باخچەکان بەکاردێت.[ ئینگـ: Night Jasmine, Night Second Cestrum]
یاسەمەنی عەرەبی/yasemenî äerebî: نتـ:[ ڕوو] ڕاسقی، مەرانی عەرەبی.[ ئینگـ: Arabian Jasmine, Jasminum sambac]
یاسەمەنی کاب/yasemenî kap: نتـ:[ ڕوو] گاردینا : دار و دەونێکە گوڵی گەورویە بۆ ڕازاندنەوە بەکاردێت.[ ئینگـ: Gardenia , Cape Jaemine]
یاسەمەنیەکێویلە/yasemeniye kêwîle: نتـ:[ ڕوو] گیایەکی تەمەن درێژی کەپرییە، گوڵی ئەرخەوانی، سپی، شین یان زەرد دەگرێت.[ ئینگـ: Clematis]{ کەمالنامە، ل، 777}.
یاسەمەنی گولی/yasemen: ن:[ ڕوو] یاسەمەنی گوڵی.[ لا: Jasminum polyanthum]
یاسەمەنی هیمەلایا/yasemen: ن:[ ڕوو][ لا: Jasminum dispermum]
یاسەمەنی هیندی/yasemen: ن:[ ڕوو][ لا: Jasminum angustifolium]
.
.
________________
یاسەمەن/Yasemen: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ جێندەری مێیینە.
.
.
.
.