– یلکە/îlke: پاشگرێکە، لەهەندێ وشەی دەگمەندا بە( تیکە) ماوەتەوە کە نزیکترە لە( ینکە) چونکە دەنگی( ت) خزمترە بە( ذ) لە خێزانی( ل) خزمتر بێت.
لە زاراوەسازیی پێوانەیی دا |
لە ئاڤێستا ناوی کابرایەک هاتووە کە بەدەستی گرشاسب( گەرشاسپ) کوژراوە پێیان گووتووە سناڤیذکە : Snavidhka. بەزاهیر( ڕووکەش) ڕێژەی سناڤیدکە هی چووککردنەوە بێت. سناڤ+ یذکە. ئینجا ئەگەر ئەمە وەها بێت، ڕێژەی : ئاشیلکە، دراویلکە، سافیلکە، ماشیلکە… هید.
خزمی ئەون و ئەداتی( ئامرازی) یذکە بەدەم ڕۆژگارەوە گۆڕاوە بۆ یلکە گۆڕانی ئەوتۆش جێی پرسینەوە و سەیری پێهاتنەوە نییە. |
گەرشاسپ: لەئەفسانەکانی نێو ئاڤێستا دا ناوی باپیرەگەورەی ڕۆستەمی زاڵە. هەروەها ناوێکی لێکدراوە، گەر واتە باووک، ش یان شا هەر شا دێت ئەسپ هەر بەواتای ئەسپ دێت. |
مەسعوود محەمەد، ل، 201 – 202 |
پیتەی( ذ) لە ئەلفبای شێوەنووسینی ئارامی پێی ئاشنایین، لێ لە زمانەکانی هیندوئەوروپی وەک گرێکی و ئیسپانیش هەیە، هەروەها لە ئەلفەبێتی ئاڤێستایی بەم شێوەیە( D) دەنووسرێت و گۆ دەکرێت. |
:: خانیلکە
:: گۆمیلکە
:: تراویلکە
:: کانی+ یلکە : کانیلکە
– یلێ/ îlê – : پاشگرێکە دەچێتە پاڵ ناوی ژنانەوە.
:: فاتمیلێ.
:: خەجیلێ.
.
.
.
.