خواز/xiwaz: ن:[ خوازتن _ خواستن]
1 – خواست. ویستەر، داواکار.
:: ئەو کاڵایە داخوازی زۆرە.
2 – دڵخواز.
3 – : ئاكـ:[ كباك] خۆزگە.
خوازە/xiwaze: نفا:[ خواز+ ئە] خووایشت، تكا، ڕەوا.[ ع : استعارة].
خوازەكار/xiwazekar: نفا:[ کباک] دەرۆزەكار.
خوازەكاری/xiwazekarî: نچ:[ کباک] دەرۆزەكاری.
خوازەلۆک/xiwazelok: ئانتـ:[ هـ][ خواز( خواستن)+ ئەلۆك]
1 – بخواز، خووڕستەر، ویستەر.
2 – سوالكەر، دەرۆزەكەر: باری كەسێك زۆر داوای شت لە خەلكی بكات.
3 – [ ئەردە] چشتخواز، پرسیاركار.
4 – مێتافۆر.[ ئینگـ : Metaphor]
خوازبێنی/xiwazbênî: نچ:[ خواز+ بێن( بێنین)+ ئی)] داخوازی، هێجی( هـ، جا)، خوازگێنی، داواكردنی ژن بۆ مارەكردنی.
خوازبێنی كەر/xiwazbênîker: نفا: كەسێك كە خوازبێنی بكات.
خوازبێنی كردن/xiwazbênîkirdin: كتپ: داخوازی كردن، ژن خوازتن، هێجی كردن( هـ، جا).
خوازتران/xiwaztiran: کتن:
خوازتراو/xiwaztiraw: ئانفا:[ خوازتران] خواستراو.
خوازتن/xiwaztin: كتن: ئەتوان، خواستن، خووەستن، گەرەك بوون، ڤیان، ویستن، پێداوستن.
خوازدراو/xiwazdiraw: ئانفا:[ خواز+ دراو( دران)] خواستراو.
خوازراو/xiwaziraw: ئانفا:[ خوازران ( خوازتران)] خواستراو : چشتێكە بەخواستن وەرگیرابێت.
خوازگار/xiwazgar: ئانفا:[ کباک] خواستگار، ویستەر، بخواز.
خوازگاری/xiwazgarî: ئانفا: داخوازی، خوازبێنی، خواستگاری، بخوازی.
خوازگین/xiwazgîn: نفا:[ کباک]خوازبێن.
خوازگینی/xiwazgînî: نچ:[ کباک] خوازبێنی.
:: خوازگینیا من ل گوندە.
خوازگینی ڤەگەراندن/xiwazgînî vegerandin: كتپ:[ كباك] { ئیزۆلـی. ل. 454}.
خوازگینی كرن/xiwazgînî kirin: كتپ:[ کباک] خوازبێنی كردن.
خوازمەنی/xiwazmenî: نتـ:[ ئەردە][ خواز+ مەنی] خوازگاری.
خوازناو/xiwaznaw: نتـ:[ خواز(خواستن)+ ناو][ ][ بع: اسم مستعار][ ئینگ: pesudonym ].
خوازۆک/xiwazok: ئانتـ: دەرۆزەكەر.
خوازۆک/xiwazok: ئان:[ کباک] بەرخواز، دەرۆزەكار.
خوازۆکی/xiwazokî: نچ: بەرخوازی.
خوازی/xiwazî: نچ:[ کباک] خوەزی، خواستی.{ ئیزۆلـی. ل. 454}.
بخواز/bixwaz: ئان:[ ب+ خواز( خواستن) ]
1 – خوازەلۆک : باری کەسێک زۆر داوای شت لە خەلکی بکات.
2 – خووڕستەر، ویستەر.
بارتەقای خوازراو/barteqay xiwaziraw: نتـ:[ ئاب][ بارتەقا+ ی+ خوازراو( خوازتران)] توانای خوازراو.[ ئینگـ: Ideal capacity]
.
.
.
.