هەڵووژە/heľûje: ن:
نەشوناس | شوناس | |||
تاک | كۆ | تاک | کۆ | |
شێوەزاری کرمانجی باکوور | ەك | ان | ەکە | ەکان |
شێوەزاری کرمانجی ناوەند | ێ ، ێك | ان | ەکە | ەکان |
شێوەزاری هەورامی | ێوە | ێ ، ن | ێ | ەکێ |
[ ڕوو] ئەلووجە، ئەڵوجە، ئەللو، ئەڵلو، ئەڵووژە، ئەلی( ل)، جەنانێر، حالوك، حەلوو، حەلووك، حەلووکە، حولووك، حولیچك، قازمانە، کارچڤ، کارچك، گاشکە، هەڵوچگە، هەڵووچە _ هەڵوویچكە( دەر) : بەری دارهەڵووژە شێوەیەکی خڕی هێلکەیییە، گۆشتی میوەکەی مەیلە و شیرینە. دارێکە لە بنەماڵەی گوڵسوورەکان یان Rosaceae. دارێكە لە باشووری ئەوروپا و کالیفۆرنیا زۆر دەچێندرێت. رێژەیەكی بەرزی ریشاڵ و شەكری سۆبیتۆل Sorbitol لەخۆدەگرێت كە رۆڵیان هەیە بۆ خۆپاراستن لە قەبزی، سوودەكانی دیكەی هەڵوژە بریتین لە: دواخستنی كاریگەرییەكانی بەساڵاچوون لەسەر مێشك و جەستەدا، خۆپاراستن لە كەمخوێنی، زیادكردنی …توانای چالاكی جەستەیی، یارمەتیدانی سووڕی خوێن، خۆپاراستن لە جەڵتە، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی رۆماتیزمیی جومگەكان، بەهێزكردنی سستمی بەرگری لەش، سووككردنی ناڕەحەتی پەیوەست بە سووتانەوەی قوڕگ، خۆپاراستن لە تووشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە چونكە رێژەیەكی بەرز لە ماددەی دژەئۆكسانی بیتا كارۆتین لەخۆدەگرێت، بە رێژە بەرزەكەی پۆتاسیۆم هەڵووژە پەستانی خوێن كۆنترۆل دەكات و دڵ لە نەخۆشی دەپارێزێت. ئەم میوەیە بەکاڵی، بەوشککراوەیی دەخورێت، هەروەها دەکرێت بەترشی، دەکرێت بەمرەبا، شۆربای هەڵووژەشی لێدروست دەکرێت. [ ئینگـ: Plums][ لا : prunus caspica, fam: Rosaceae].
.
ناوهرۆك له 100 گرامدا |
|||
هەڵووژە |
هێز | 46 kcal | |
پرۆتین | 0,7 | ||
چەوری | 0,3 g | ||
کاربۆهیدرات | 11,42 g | ||
ڕیشاڵ ( کەپەك ) | 1,4 g | ||
شەكری سۆبیتۆل Sorbitol | 9,92 g | ||
ئاو | 86,7 g | ||
کانزاکان | کالیسیۆم | 8,57 mg | |
کالیوم | 140 mg | ||
فۆسفۆر | 19,6 mg | ||
ئاسن | 86,7 mg | ||
نیکل | 6,67 mg | ||
ڤیتامینەکان | A ڤیتامین | mg 0,02 | |
B2 ڤیتامین | mg 0,025 | ||
B6 ڤیتامین | mg 0,045 | ||
C ڤیتامین | mg 5 |
.
هەڵووژەی ئەوروپی/heľûjey ewrupî: ن: [ ڕوو] ][ لا : prunus domestica, fam: Rosaceae].
هەڵووژەی دڕکاوی/heľûjey diřkawî: نتـ:[ ڕوو] درەختێکی دڕکاوییە، گوڵێکی سپی دەگرێت، بەرەکەی شینی مەیلەو ڕەشە.[ ئینگـ : spiny plum].
هەڵووژەی ڕەش/heľûey řeš: ن:[ ڕوو][ كباك] هلووڕهشك، ئینجاس.
هەڵووژەی ڕەش/heľûjey řeš: نتـ:[ ڕوو] ئاڵو بوخارا. [ ئینگـ : black cherry].
هەڵووژەی ڕەشکە/heľûjey řeške: ن:[ ڕوو] قازمانە، گاوبارە.{ فەرهەنگی شێخانی}.
هەڵووژەی زەرد/heľûjey zerd: نتـ:[ ڕوو] [ ئینگـ : yallow cherry].
هەڵووژەی ژاپۆنی/heľûjey japonî: ن: [ ڕوو] [ لا : prunus domestica, fam: Rosaceae].
هەڵووژە کێویلە/heľûjey kêwîle: نتـ:[ ڕوو] [ ئینگـ : wild cherry].
هەڵووژەی موتوربەکراو/heľûjey muturbekiraw: نتـ:[ ڕوو] حەمەدەشین : داری هەلووژە کە بە چلی زەردەلوو( قەیسی) موتوربەکراببێت، بەرێکی خۆشی هەیە.[ ئینگـ : grafted plum].
.
ئاوی ههڵووژه/awî heľûje: نتـ:[ ئاوی+ ههڵووژه] ئووئهی، گووشراوهی ههڵووژه.
.
.
.
.