لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
پێرێسەت | Tsvrvp |
1 – گووتەیەکە کە وەڵامی گەرەک بێت. داواکردنی زانینی شتێک لە یەکێک دەربارەی زانینەکە.
2 – رەگی چاوگی( پرسین)ـە. وە ئەم ڕەگە گەلێک وشەی لێدەبێتەوەوە بە گەلەک واتای جیاواز خۆی دەنوێنێت.
3 – کێشە، ئارێشە.
4 – [ ل] پەرسە( هـ)، سەرەخۆشی.
پرسا/pirsa: ئانفا:[ پرس+ ئا] کەسێکە کە بە دوای شت بکە دێت بۆ زانینی. پرسکەر.
:: پرسا بە و زانا بە}{پەند}.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ئەپێرێسی | vsvrvpa |
تێبینی |
کە ئەمەش لە( a+vsvrvp : پیریسی بە واتای نەء یان پێچەوانە دێت)+ (پیریسی) : بەواتای وەڵامدانەوەی پرسیاردێت یاخود چەکامەی ئەم وشەیەبە واتای ئەم سەردەمەی ئەمرۆ گفتوگۆ کردن دێت |
پرساو/pirsaw: ئانفا:[ دەر] پرسراو.
پرسایی/pirsayî: نچ:[ پرسا+ ئیی] وورد لێکۆ ڵینەوە، کاری کەسی پرسا، ووردکۆڵیی، کونجکاویی.
پرسەک/pirsek: نتـ:[ زمان][ کباک][ پرس+ئەک] هیمای پرسیارکردن ( ؟ ).
پرس بوون/pirsbûn: کتن: هاتن پرسیارکردن، هاتن پرسین.
پرس پێڤەگەڕاندن/pirs pêve geřandin: کتن: وەڵامدانەوە، وەدوورخستنەوە.
پرس پێکردن/pirs pêkirdin: کتن: مشوورلێخواستن، پرسین.
پرس دانهەڤ/pirs danhev: کتن: بەگووێی یەکترکردن.
پرسڤە کردن/pirsve kirdin: کتپ: پرساندن، لێپرسین.
پرسکار/pirskar: ئانفا:[ پرس+ کار( کردن)] پرسکەر.
پرسکەر/pirsker: ئانفا:[ پرس+ کەر( کردن)] پرسا: کەسێک کە پرسیاری ئاریشە یان کەسێک دەکات.
پرس کردن/pirs kirdin: کتپ: پرسیارکردن، پرسین.
پرسگە/pirsge: نتـ:[ پرس+ گە: شوێن] چەشەیانگە [ ئینگـ : information].
پرسگەل/pirsgel: نتـ:[ پرس+ گەل]
پرس گوهێز/pirs guhêz: نتـ:[ كباك][ پرس+ گوهێز] پاشگۆت. پاشبێژ، قومسی، خەبەر گەرێن _ هەواڵگەرێن.
پرسلێکردن/pirs lêkirdin: کتن: پرساژێکرن، لێپرسین، پرسیارکردن.
پرسن/pirsin: ئانتـ:[ پرس+ ن] کەسێک زۆر بپرسێت
:: فڵانە کەس کابرایەکی پرسنە : زۆر بەپرسیارە.
تێبینی |
هاوواتای ئەم وشەیە ( بە ئێنگلیزی : curiose) و ( بەعەرەبی : فضولی) یە} |
پرسنامە/pirsname: نتـ:[ پرس+ نامە] کاقەزی پرسیاران کە دەبێت پڕبکرێتە وە لەلایەن سەردەر ( مراجع)ـەوە.
پرس و ڕا/pirs û řa: نتـ: ڕاوێژ.
پرس و ڕاکردن/pirs û řakirdin: کتپ: ڕاوێژکردن.
پرس هەڵێنان/pirs heľênan: کتن: وەڵامی کێشە و گرێ وگرفتێک دانەوە، ڕێیچارە نیشاندان.
پرسیار/pirsyar: نتـ:[ پرس+ یار] پرس.
پرسیار پێچکردن/pirsyar pêçkirdin: کتپ: پرسیارکردنی زۆر لە کەسێک و بە پرسیار سەر لێشێواندن .
پرسیار خستنەروو/pirsyar xistineřû: کتپ: ئەو جۆرە پرسیارەیە کە لە مەڕ كێشەیەک دەدوێت و پێداویستی بەچارە سەرکردن هەبێت.
پرسیار کردن/pirsyar kirdin: کتپ: پرسکردن لە شتێکی نادیار، پرسین
:: پرسیاربکە و دانا بە. { پەند}.
پرسیارۆک/pirsyarok: نتـ:[ کباک][ پرسیار+ ئۆک] پرسیاران.
پرسیارۆکی/pirsyarokî: نتـ: ئەو کەسە یە، کە زۆر پرسیار دەکات، بەپرسیار.
پرسیاو/pirsyaw: نتـ:[ کباک] پرسراو.
پرسین/pirsîn: کتپ:[ پرس+ین]
1 – مەبەستێک هێنانە گۆڕ بۆ وەڵام پرس کردن _ پرسیارکردن.
:: بپرسە و مەپرسە.
2 – لە ناو و نیشانی شوێنێک گەڕان.
3 – جۆیایی حاڵی کەسێک بوون، بەسەر کردنەوە.
4 – مشورلێ خواستن.
پرسینەوە/pirsînewe: کتپ:[ پرس+ ین+ ەوە ( دووبارە)]
1 – بەسەرکردنەوەی کەسێک بە دیداری یان هەواڵ پرسی
:: فیسارکەس لەبچووکی خۆی دەپرسێتەوە.
2 – سەرحیساب بوون (هەژار).
3 – وەرگرتنی وانە و دەورەی پێ گوتراو.
:: سبەی مامۆستا ڕێزمانمان لێدەپرسێتەوە، دەبێ ئامادەیی بکەین.
پرسی/pirsî: نچ:
پرسی گەل/pirsî gel: نتـ:[ پرس+ ی+ گەل]
.
.
__________
پرس/pirs: ن: پەیمان، بەڵێن : لەناو کوردە ئێزییدەکانی سۆڤێتی کۆن بە هەمان واتا بەکاریدەهێنن.
.
.
____________
– پرس/ pirs –: ن: پاشگرێکە لەزمانی کوردی، کە زۆر واتای لێ دەبێتەوە.
بێپرس/bêpirs: ئانتـ:[ بێ+ پرس] خۆکرد.
بێپرسی/bêpirsî: نچ:[ بێپرس+ ئی] خۆکردی.
بێپرسین/bêpirsîn: کتن: خۆکردکردن.
خوازپرس/xwazpirsîn: نتـ:[ خواز+ پرس] کەسێکە لە خوازنامە دەپشکێتەوە.
.
.
.
.