سارد ¹ /sard: ئان: چای ( کهـ)، چایگ _ چاییگ ( ئەردە) _ چەییگ _ چەییک، جێیی، چیاو،  سار( باد)، سەرد : شتێکە کە جگە لەوە گەرم نەبێت لە فێنیکیش بەولاوەتر بێت. { گیوی، ل، 555}.

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە 
سەریتە Atvras

:: ساردی خۆش : Cool.

:: سەهۆڵ و بەفر ساردن.

:: زستانان هەوا ساردە.

:: هەوای سارد : سەرما.           

سارداو/sardaw: ئانتـ، نتـ:[ سارد+ ئاو]

1 . ئاڤسارک، مەسنا، ناویس، مچ، سەرداو، سارنج.

2 . زێرزەمێن _ ژێرزەمین : چاڵێکە لەدەشت هەڵکەندا بێت و سەرەکەی گیرابێت و ئاوی تێکدابێت بۆ خواردنەوە. 

3 . [ ئەند] حەوزێکی سەرداپۆشراوی پڕ ئاوە و هەتاوی وێناکەوێت و ئاوەکەی سارد دەبێت. سا لە چۆڵی یان لە ناو ماڵان بێت.

سارداوە/sardaw: نتـ:[ کباش، ل][ ئەند][ سارداو+ ئە] حەوز : قولکەیەکی بن زەوی بۆ ئاوساردکردن.

ساردایی/sardayî: نچ: ساردی، سڕی : هەستی سەرما یان تینی شتی سارد. 

ساردەسیڕ/sard e sîřî: : ئانتـ:[ سارد+ ئە+ سیڕ] کووێستان.

ساردەسیڕی/sard e sîřî: : نچ:[ ساردەسیڕ+ ی] کووێستانی.

ساردەمەنی/sardemenî: نچ: بەستەنی، تەزیاتی : بۆ هەموو چشتێکی سارد بەکاردەبرێت، کە بۆ خواردن و خواردنەوە دەست بدات.

ساردەوەبوو/sardewebû: ئانفا: تەزی. چێیگ. 

ساردبوون/sardbûn: کتن: نەمانی گەرما و هاتنی سەرما. بریتی یە لە لووت لابوونی یەکێک لە یەکێکی تر. 

چایین( ئەردە)، سەرمابوون، گەرمایی نەمان.  

هەست بەساردی کردن.{ هەژار. ل. 201}. 

: کە بەفر و یان سەهۆڵ لە نێو ئاوی بخرێ سارد دەبێت.

ساردبوونەوە/sardbûnewe: کتن: چایەوبوون.( کهـ)، گەرمایی نەمان. لاچوونی گەرمی تشت. 

ساردکەر/sardker: نفا: چایەوکەر، سڕکەر. 

ساردکەرەوە/sardkerewe: نتـ:  

ساردکردن/sardkirdin: کتن: چایەوکردن ( کهـ)، سەردکردن. بازگردانین. 

: دووایی پاییزە سووی سارد کردووە.

ساردکردنەوە/sardkirdinewe: کتن:

1 . چایەوکردن ( کهـ) : گەرمایی چشت لابردن، نەهێشتنی گەرما لە تشتێک. 

2 . کوژتنی گیان لە بەرێک.

3 . پەشیمان کردنەوەی یەکێک لە کارێک یان لە بڕیار و دووانێک.   

ساردنەوێ/sardnewê: ن:[ خۆ] شیناوەردی ئاودان، لە بنەڕەتدا مەبەست لە ساردکردنەوەیە.

: تووتنی دەسێرمەوە : تووتنم ساردەوە.

ساردوسەرما/sardûserma: نتـ:[ سارد+ و+ سەرما]  کاتی سەرما و سۆڵە.

ساردوسڕ/siřsardû : نتـ:[ مجـ]

1 . زۆرسارد : مەبەست لە کەسێک بێت کە ڕووی خۆش نەبێت لەگەڵ ئەم و ئەو.   

2 . هه‌ستپێنه‌کردنی هه‌وه‌سی سێکس، که‌سێکی سارد له‌ڕووی سێکسه‌وه[ ئینگـ : Frigid ]. 

ساردوسڕی/siřîsardû : نچ:

1 . سەرما و سۆڵە، ڕوونەدان، ڕووی خۆش نیشان نەدان بە کەسێکی. 

2 . نامیهرەبانی.   

ساردوگەرم/sardûgerim: نتـ:[ سارد+ و+ گەرم] چشتی شیرتێن.

ساردوگەرمکەوتن/sardûgerimkewtin: کتپ:[ ساردوگەرم+ کەوتن] مەبەست لە باڵ و پەڕکردنێیە.  

ساردی/sardî: نچ:

1 . ساردایی، سەردی، ساری، سەماوسۆڵە، ساردەمەنی.

2 . لەرز.

ساردی و سڕی/siřîsardî û: نچ: سەرما و سڕی.  

ئارەقەی ساردی لەش/areqey sardî leş: نتـ: ئارەقەی سەرەمەرگ، ئاوی مردار، ئارەقەی مردوو، چیامانی.  

.

.

___________

سارد ² /sard: ئان: نەگەتیڤ. 

ساردەوەبوون/sardewebûn: کتن: دامرکان، دامردن، کوژانەوە، سیسان، دڵ ساردی. 

ساردبوون/sardbûn: کتن: بریتییە لە لووت لابوونی یەکێک لە یەکێکی تر. 

ساردبوونەوە/sardbûnewe: کتن: 

1 . مردن.

2 . پەشیمان بوونەوە یان ناهومێدبوون

3 . خاوبوونەوە لە کردنی کارێکی.

ساردکردنەوە/sardkirdinewe: کتن: پەشیمان کردنەوەی یەکێک لە کارێک یان لە بڕیار و دووانێک.   

ساردی/sardî: نچ:

:: ساردی دەروون بڕ. 

سارد و سەودا/sard û sewda: نتـ:[ سارد+ و+ سەودا] مامڵە لە کڕین و فرۆشتن. 

هەناسەسارد/henasesard: ئانتـ:[ هەناسە+ سارد] ئاهی سارد، بێچارە، كۆڵەوار، نائومێد، ناهومێد، نک، هیوابڕاو.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 868}

.

.

.

.