سەنگین/sengîn: ئانتـ:[ سەنگ+ ئین]

1 – قورس، گران،

2 – لەسەرەخۆ، ئارام، هێمن، بەڕێز، بەڕوو، سەلار، ئوودە،

3 – داگیراو _ داگیریاگ،

4 – تەپ، سست، تەمبەڵ،

5 – لەشگران.

 بار، گران، گەورە، بەزەحمەت.         

سەنگین/sengîn: ئانتـ: [ سەنگین+ ]

سەنگین بار/sengîn: ئانتـ:[ سەنگین+ بار] بارقورس، گرانبار.  

سەنگین پا/sengîn: ئانتـ:[ سەنگین+ پا] پێ قورس، شووم، پێ ڕەش.

سەنگین دەس/sengîn: ئانتـ:[ سەنگین+ دەس( دەست)] دەستگران : کەسێکە لە ئەنجامدانی کاراندا سست و خاو بێت.

سەنگین سەر/sengîn: ئانتـ:[ سەنگین+ سەر] سەرقورس، سەرسەخت.

سەنگین گووێچکە/sengîn: نتـ:[ سەنگین+ گووێچکە] گووێ گران، کەم بیستن، کەم ژنەفتن، دێرژنەفتن.

سەنگین کردن/seng: کتپ:[ سەنگین+ کردن] بارکردن.   

سەنگین و گران/seng: نتـ: قورسایی.     

سەنگین تر/seng: ن:  

سەنگین و گران/sengîn: نتـ:[ سەنگین+ و+ گران ] هێدی و هێمن، بەڕیز، ئارام ، لەسەرەخۆ.

سەنگینی/sengîn: نچ:[ سەنگین+ ی]

1 – قورسی، گرانی، گرانی و هێدی، هێمنی و بەڕێزی، لەسەرخۆیی.

2 – شوومی، نەحسی.

.

.

.