ئه‌سپه‌ن/espen: ن:[ ڕوو] ئه‌سپه‌نده‌ری سپی، سییری زه‌رد. قانگ؛ قانگله؛ ملوانه گیا.[ Bot : Peganum Harmala l] .
.
ئه‌سپه‌نده‌ر/espender: نتـ:[ ڕوو][ ئه‌سپه‌ند+ ئه‌ر] ئه‌سپه‌تد، ئه‌سپه‌نه‌ر، سپه‌ند، ئه‌سفه‌ند، قانگ : گیایه‌کی ده‌شته‌کییه گه‌ڵای خڕ و پچکۆله‌یه و لاسکی به ئه‌ندازه‌ی په‌نجه یه‌ک ئه‌ستووره، ڕه‌نگی زیاتر ( که‌وه)یه تا سه‌وز، به‌رێک ده‌گرێت هێنده‌ی ده‌نکه نۆکێ، ناوه‌که‌ی پڕه له تۆوی ڕه‌شی وورد.
{ تێبـ :
1 – به‌ری ئه‌م گیایه به شینی کۆده‌که‌نه‌وه و ده‌زوویه‌وه ده‌که‌ن و به ناو ما‌لا هه‌ڵیداوه‌سن هه‌م بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ژوور و هه‌م بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ژوور و هه‌م بۆ ئیشک کردنه‌وه‌ی. ئه‌م ده‌نکانه ده‌گه‌ڵ ( کوندر)و ( هوشه)یا به ته‌نیا ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌ندێک پشکۆی ئاگر و به‌ناو ماڵا ده‌یگێڕن تا دوو که‌ڵ و بۆنی ده‌ماڵ بگه‌ڕێ، ده‌ڵێن بۆ( چاوو زار) باشه و گۆیا مار و دوو پشکیش له بۆنی گیایه‌که و دووکه‌ڵی ده‌نکه‌کانی ده‌ڕەونه‌وه.
2 – ( ئه‌ر) ئامرازی بکه‌ره، که به تێکڕایی واتاکه‌ی ده‌بێته ( پاککه‌ره‌وه _ خاوێن که‌ره‌وه له چاوی پیس).
3 – زۆر بۆ ئه‌وه ده‌چم که له مه‌زدگووته‌کانی مه‌زدایی دا وه‌کو ( بخور) به‌کاربهێندرێت.}{ زه‌بیجی}.
.
.
.
.