ستران ¹ /stran: ن:[ مۆسیقا] ئەستران، گۆرانی.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 412}
:: وەک ڵاوک و قام( مەقام).
تێبینی |
سەرنجی لەم ووشەیە بدەین لە نێوان ستران و سترین، ڕەگی هەردووکیان دەبێت بە ستر. ستر( سترد( ژەنگار)، ستردە( ئامێدی)) لە شێوەزاری کرمانجی باکوور دا بە واتای پەیژە یان نەردیوان دێت.
مەبەست دەبێتە پەیژاندن، واتا بڵندکردن و نوێکردنی چینەکانی دەنگ لە کاتی چڕیندا. |
سترانبێژ/stranbêj: نفا:[ مۆسیقا][ ستران + بێژ] ئەستران بێژ، دەنگبێژ، گۆرانیبێژ: کە سێک کە گۆرانی بڵێت.
سترانبێژان/stranbêjan: کتپ:[ مۆسیقا] ئەستران گۆتن، گۆرانی ووتن.
سترانبێژی/stranbêjî: نچ:[ مۆسیقا][ سترانبێژ+ ی] گۆرانیبێژی.
ستراندن/strandin: کتپ:[ کباک][ مۆسیقا] [ disitrîne , bisitrîne]
1 . گۆرانی گوتن، ئاوازخوەندن.
2 . شێلانی هەویر. { هەمبانەبۆرینە، ل، 412}
سترانڤان/stranvan: ن:[ مۆسیقا][ کباک] گۆرانیبێژ.
سترانڤانی/stranvanî: نچ:[ مۆسیقا] ئەستران گۆرانی.
سترین/strîn: ن:[ مۆسیقا][ کباک، باد] ئەسترین : گۆرانی گووتن.{ گیو، ل، 589}.
.
.
_________________
ستران ² /stran: ن: [ ناڤ] ناوە بۆمنداڵی نێرینە.
.
.
__________________
ستران ³ /stran: ن: [ باڵ] باڵندەیەکە خاڵ خاڵە ، لە چۆلەکە دەچێت ، تۆسقاڵیک گەورەترە ، گۆشتی دەخورێت، بە کۆمەڵ گەرمێن و کوێستان دەکەن.
.
.
.
.