ستران ¹ /sitran: ن:[ مۆسیقا][ ست+ ران] ئەستران، گۆرانی.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 412}
:: وەک ڵاوک و قام( مەقام).
| تێبینی |
| سەرنجی لەم ووشەیە بدەین لە نێوان ستران و سترین، ڕەگی هەردووکیان دەبێت بە ستر. ستر( سترد( ژەنگار)، ستردە( ئامێدی)) لە شێوەزاری کرمانجی باکوور دا بە واتای پەیژە یان نەردیوان دێت.
مەبەست دەبێتە پەیژاندن، واتا بڵندکردن و نوێکردنی چینەکانی دەنگ لە کاتی چڕیندا. |
سترانبێژ/sitranbêj: نفا:[ مۆسیقا][ ستران + بێژ] ئەستران بێژ، دەنگبێژ، گۆرانیبێژ: کە سێک کە گۆرانی بڵێت.
سترانبێژان/sitranbêjan: کتپ:[ مۆسیقا] ئەستران گۆتن، گۆرانی ووتن.
سترانبێژی/sitranbêjî: نچ:[ مۆسیقا][ سترانبێژ+ ی] گۆرانیبێژی.
ستراندن/sitrandin: کتپ:[ کباک][ مۆسیقا] [ disitrîne , bisitrîne]
1 . گۆرانی گوتن، ئاوازخوەندن.
2 . شێلانی هەویر. { هەمبانەبۆرینە، ل، 412}
سترانڤان/sitranvan: ن:[ مۆسیقا][ کباک] گۆرانیبێژ.
سترانڤانی/sitranvanî: نچ:[ مۆسیقا] ئەستران گۆرانی.
سترین/sitrîn: ن:[ مۆسیقا][ کباک، باد] ئەسترین : گۆرانی گووتن.{ گیو، ل، 589}.
.
.
______________
ستران ² /Sitran: ن:[ ناڤ] ناوە بۆمنداڵی نێرینە.[ ئینگـ: Stran].
.
.
______________
ستران ³ /sitran ن:[ باڵ] باڵندەیەکە خاڵ خاڵە، لە چۆلەکە دەچێت، تۆسقاڵیک گەورەترە، گۆشتی دەخورێت، بە کۆمەڵ گەرمێن و کوێستان دەکەن.
.
.
.
.