کەوڵ/kewiľ: ن:
1) پێستی خۆشکراو،.
2) چەرم، کەڤل، کەڵپۆس، پۆس، پێست بە تووکە و بە بەری قاپووتەوە دەدەرێت بۆ گەرمی.
: پڵنگی کەوڵ سپی.
{
فەرەنجی پۆش کەوڵ لە کۆڵ
بۆتۆ گەڕاوم دۆڵ بە دۆڵ
هەرداوهەردم کرد دەشت وکۆ
نامە ژێر پێم گەڕام بۆتۆ
لە دارستان لە کانی و ئاو
لە گشت لا تۆم هاتە بەرچاو
}{ فۆلکلۆر}
کەوڵاندن/kewiľandin: کتپ: کەووڵکردن.
کەوڵە/kewiľe: نتـ:[ ئەردە][ کەووڵ+ ئە]
مۆرگەکەوڵە : چشتی شینی کەوەڵە.
شووێنی ڕووتەنی زیخەڵانی شینە.
چیای بێ گیا و درەخت کە تەنها زیخ و بەرد بێت.
کەوڵەکۆن/kewľekon: نتـ:[ کەووڵ+ ئە+ کۆن] بۆ مرۆڤێک بەکاردەبرێت ، کە پیر و قڵخن بێت و پەکی کەوتبێت.
کەوڵپۆست/kewiľpost: نتـ:[ کەووڵ+ پۆست] کەوولێکی تاتبەتی خۆشکراوی تیسکنە، بۆ لەسەر دانیشتن بەکاردەهێندرێت.
کەوڵکران/kewiľkiran: کتپ: کەڤلین، جەلتین _ جڤلین، پێست لێکرانەوە.
کەوڵکردن/kewiľkirdin: کتپ: کەڤلاندن، چەلتاندن، خرتک کردن، پێست لێکردنەوە، پێست لێ دامالێن : گوروونی پێستی گیاندار.
[ مجـ] بۆ خستنەژێردەست و کەنەفت کردنی کەسێکیش بەکاردەهێندرێت.
کەوڵی نانی/kewiľ nanî: نتـ:
: سفرە، سەخردان.
: کەووڵێکە لە قەراخ تەندوور ڕادەخرێت بۆ نان لە سەر کردن.
کەوڵی ئاردی/kewiľ ardî: نتـ: سەختیان، سەردۆڵە.
کەوڵی خەز/kewiľ xez: نتـ: خەز.
ئییار/îyar: ن:[ پیشە] کەوڵی ووڵاغ و ئاژەڵانە. ا
.
.
___________________
کەوڵ/kewiľ: ن:[ ڕەوا] دەمی چەقۆیە، کە کەلەن کەلەن بوو بێت.
.
.
__________________
کەوڵ/kewiľ: ن:[ فەلە][ کەوڵ ] پرسیار لەوێدایە کە ئاخۆ چۆن ئەو کاربۆنە دادەبەزێت بۆ بەشى کەوڵ لەگۆى زەوى؟. { سەرچاوە : گیو موکریانی، ل، 760}.
دروستبوونی کەوڵ/dirustbûnî kewiľ: کتن:[ فەلە]
.
.
.
.