ئه‌نگوور/engûr: ن:[ ڕوو][ کباک، زا][ فار] ترێ( کناو) _ تری( کباک)، هەموور، هه‌نگوور.[Bot :Vitaceae ، vitis vinifera].

 تێبینی 
 نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار ساڵ پێش ئێستا له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌رمینیا دۆزراوه‌ته‌وه‌ و پاشان له‌ 4500 سال به‌ر له‌ ئێستا وێنه‌ی كێشراوه‌ له ‌سه‌ر یه‌كێک له‌ دیواره‌كانی سه‌رده‌می فیرعه‌ونی. ئه‌وجا به‌ جیهاندا بڵاوبووته‌وه‌. ترێ لە پۆڵینکردنی زانستی دا 13 جۆر خێزانی ڕووه‌كی هه‌یه‌ و نزیكه‌ی 700 جۆری لێبووه‌ته‌وه‌. 

 

     ناوه‌رۆک له‌ 100 گرامدا    

ئەنگوور  
   هێز   kcal 62
   پرۆتین   0.5
   چەوری   0.4
   کاربۆهیدرات   14.7
   ڕیشاڵ ( کەپەک )   1,4
   ئاو   g 84.0
  کانزاکان   کالیسیۆم   mg 13.7
  ئاسن   mg 0.2
  ناتریوم   mg 3
  ڤیتامینەکان   ڤیتامین  A      RE 2.75
  ڤیتامین B2     µg 33
  ڤیتامین  C    mg 10.8
  ڤیتامین  D   0

{

دامن سروش وەر مەی بنوش زەوق و خوروش ل هوچوم ژ هوش

ژ وێ عیشوەیا یار بوو خویا ئەو نە ژ مەیا ئەنگوور بوو

}{ جزیری}.

قۆرەی ئەنگور/qořey engûr: نتـ:[ ڕوو][ قۆڕە+ ی+ ئەنگوور] هاڵە، ترێی نەگەیوو.

{

یەک غوڵامێ داشت شوم ناپەسەند

جە باغێ قەدرێ قۆرەی ئەنگوور کەند

}{ خانای قوبادی}.

.

.

.

.