تەنیا/tenya: ئان:[ پهـ: تەنیها : tenîha][ فار: تنها][ تەن+ ها] تەنێ(کباک)، تەنها، بەتەنێ، بەس، هەو.
تەنیابوون/tenyabûn: کتن:
1- بێهاودەم و دۆست بوون.
2- کەس لە دەوروبەرنەبوون.
:: کەس لەماڵ نەبوو، تەنیا بووم و بیرم دەکردەوە.
تەنیاباڵ/tenyabaľ: ئانتـ:[ ئەردە][ تەنیا+ باڵ] تاقانە، تاکانە، یەکتەنە : کەسێک کە هیچ یاریدەدەر و هاوکارێکی نەبێت.
تەنیاباڵبوون/tenyabaľbûn: کتن: یەکتەنە وتەنیابوون لە بەڕێوەبردنی کار وکێشەیەک.
تەنیانەت/tenyanet: ئاک:[ تەنیا +نەت(؟)] تەنانەت، بەتەنهایی.
تەنیاوتەنیا/tenyaûtenya: ئاکتـ:[تەنیا+و+تەنیا] فەقەت، بەس، هەر.
:: داهاتی کۆمەڵە تەنیاوتەنیا مانگانی ئەندامەکان و فرۆشی چاپەمەنیەکان و داهاتی تێئاتر و نومایشەکانی بوو.{هێمن}.
تەنیایی/tenyayî: نچ:[ تەنیا+ ئیی]
1- تاکی، تەنهایی، تەکیایی، خەڵوە.
2- تنیابوون، بەتەنێ بوون، بێهاودەم و بێكەس بوون.
تاکی تەنیا/takî tenya: ئانتـ: تاقی تەنیا.[ لا: azygos].
ترسە تەنیایی/tenyayî: نتـ:[ نخ] لەتەنیایی ترسان، تەنیایی ترسێ.[ ئینگـ: autophobia]{ پەزیشکی، ل، 52}.
.
.
.
.