غەم/em: ئان: خەم، پەژارە، پەشێوی، دڵتەنگی.

غەمبار/embar: ئانتـ: خەمبار، خەفەتبار، پەشێو، خەمین.

غەمباری/embarî: نچ:[ غەمبار+ ی] خەمباری.

غەمخۆر/emxor: ئانفا:[ غەم+ خۆر( خواردن)]  خەمخۆر.

غەمخۆرە/emxore: نتـ: خەمەخۆرە : ماسیگرە : دەڵێن ئاوی ناخوواتەوە نەوەکو ئاوکەم بێتەوە، بۆیە پیاوی چرووکیش وەوی دەچووینن.

غەمخۆری/emxorî: نچ:[ غەمخۆر+ ی] خەمخۆری.     

غەمخوار/emxwar: ئانفا: خەمخوار.  

غەمخواردن/emxwardin: کتن:[ غەم+ خواردن]  خەم خورادن.     

غەمخواری/emxwarî: نچ: خەمخواری.  

غەمڕەوێن/emřewîn: ئانتـ:[ غەم+ ڕەوێن] دلارا  : شووێنێکە خەم و خەفەتی تێدا بڕەوێتەوە. 

غەمگیر/emgîr: ئانفا:[ غەم+ گیر( گیران)] غەمگیر، بەخەم، پەرۆشدار.

غەمگین/emgîn: ئانتـ:[ غەم+ گین] پڕەش، پەرۆشدار.

غەمگینی/emgînî: نچ:[ غەمگین+ ی] خەمگینی.

غەم هەڵگر/emheľgir: ئانفا:[ غەم+ هەڵگر( هەڵگرتن)] خەمخۆر، بەمشوور.

غەمین/emîn: ئانتـ: خەمین، خەمبار.     

.

.

.

.