هات ¹/ hat: ڕەگ:[ ڕەگی چاوگی( هاتن)ـە، دۆخی ڕابردووی نزیکە لە چاوگی( هاتن)، لەزمانی کوردییدا ] ئاما( هـ)، گەیشتنەبەرەوە، ها.
هاتهات/ hat hat: نتـ:[ هاتن + هاتن]
:: هاتهاتەکەو ڕۆمی : هاتهاتەکەی ڕۆم.
هاتن/hatin: کتن: >< ڕۆیشتن، چوون.
هاتوچۆ/hatûço: نتـ:[ هات( هاتن)+ و+ جۆ( چوون)]
هاتوچۆکەر/hatûço ker: نفا:[ هاتوچۆ+ کەر( کردن)]
هاتوچۆ کەرڎەی/hatûço kerđey: کتپ:[ هـ] هاتوچۆکردن ( کناو)
هاتوچۆ کەڎەیەنە/hatûço kerđeyene: کتپ:[ هـ] لەهاتوچۆکردندا( کناو)
هاتونەهات/ hatûnehat: نتـ:[ هات+ و+ نەهات]
هاتهات/hathat: نتـ:[ هات+ هات]
:: هاتهاتەکەو ڕۆمی : هاتهاتەکەی ڕۆم.
.
.
_________________________
هات ²/ hat: ن:[ ئاڤێسـ : ] ناوی هەریەک لە نووسراوەكانی ئاهوورامەزدا یە بۆ سپید مینەوەی زەردووشت.
.
.
_________________________
هات ³/ hat: ن:
1 – بەخت، تالع، تالح، شەنس : نگینی باش.
2 – ئامهو( هـ) ئامهد : هاتوبهخت یان بەختونگینی باش : ساڵی بەپیت و فەڕ.
3 – ساڵی زۆر بە حاسڵ.
:: ئەو ساڵ ساڵەکەی هاتە.
هاتونەهات/hatûnehat: نتـ:[ مجـ][ هاتن و نەهاتن] خۆ و بەخت، مان و نەمان، سەرکەوتن و ژێرکەوتن، قازانج و زیان.
ڕێی هاتونەهات/řêy hatûnehat: شڕ: ڕێگای مان و نەمان.
هاتی/ hat: نچ: ساڵی خۆشی بە پیت و بڕشت.
.
.
___________________________
– هات 4 / hat – : پاشگرێکە لە زمانی کوردیدا، بەدوای هەندێ ناوەوە دەلكێت و دەێکات بە کۆ :
:: میوە : میوەهات.
.
.
__________________________
هات 5 / hat: ن:
1 – هەواڵ، خەبەر، ئاگات.{ هەژار، ل، 934}.
2 – [ دەنگ] شات.
هاتەهات/hatehat: نتـ: شاتەشات.
هاتوهووت/hatûhût: نتـ: شات و شووت.
هاتوهووتکەر/hatûhût ker: ئانفا: شات وشووتکەر.
هاتوهووت کەرڎەی/ hatûhût kerđey: کتپ:[ هـ] شاتوشووت کردن، هاتوهوت کردن، قسەهێنان و قسەبردن.
هاتوهاوار/hatûhawar: نتـ:[ مجـ] وەڵام و دەنگ و باسی ناخۆش، هەراهەرا، داد و بێداد، بانگ و فەریاد لە گەڕانەوەدا.
هاتەران و پەتاران/hetaran û petaran:نتـ:[ هەتاران + و+ پەتاران] ئاتەران پاتەران، هەڵیت وپەڵیت، هەللەق و مللەق: قسەی تێكەڵ و پێكەڵی كەسێک كە قسە دەپەڕێنێت .
.
.
.
.