ئه‌سكۆكاتیا سۆته‌كه‌/eskokatya soteke: نتـ:[ ڕوو][

ئه‌سكۆكاتیا سۆته‌كه‌ی به‌زالیا/eskokatya sotekey bezalya: نتـ:[ ڕوو][ نخ] نه‌خۆشییه‌كه‌ تووشی به‌زالیا ده‌بێت، به‌ هۆی شۆكه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌، له‌پاشماوه‌ی ڕووه‌ك‌‌ تووشبووه‌كانی شدا زستان به‌سه‌ر ده‌بات . له‌پله‌ی گه‌رمی 20 پله‌ دا توانای گه‌شه‌كردن و زۆربوونی هه‌یه‌.[ ئینگ: Ascochyta Blight of Broad Peas]

ئه‌سكۆكاتیا سۆته‌كه‌ی پاقلە ‌/eskokatya sotekey paqile: نتـ:[ ڕوو][ نخ] نه‌خۆشییه‌كه‌ تووشی پاقلە ‌ ده‌بێت،كهاوویه‌كه‌ به‌‌ شێوه‌‌ی مایسلیۆم له‌سه‌ر ڕووپۆش( توێكڵ)یا له‌سه‌ر له‌په‌كانی ده‌نكه‌ پاقلە ‌، بۆ ساڵی ئایینده‌ ده‌مێنێته‌وه‌، له‌پله‌ی گه‌رمی 20 پله‌ دا توانای گه‌شه ‌كردن و زۆربوونی هه‌یه‌. ئه‌م نه‌خۆشییه‌ په‌ڵه‌ی ڕه‌نگ خۆله‌مێشی یان بۆر له‌سه‌ر گه‌ڵاكاندا ده‌رده‌كه‌ون، ڕه‌نگی په‌ڵه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی كاڵه‌ و كه‌ناڕه‌كانیشی سوورباون یان وه‌نه‌وشه‌یی تاریك، هه‌روه‌ها په‌ڵه‌ی خالی ڕه‌‌شیان تێدایه‌ به‌چاو ده‌بیندرێن. تووشبوونه‌كه‌ له‌ ڕێگای كهاووی كه‌ڵووه‌كه‌وه‌ ده‌گاته‌ ده‌نكه‌ تۆوه‌كه‌ و په‌ڵه‌ی قاوه‌یی تاریكیان لێ په‌یدا ده‌بێت. [ ئینگ: Ascochyta Blight of Broad Beans]  

.

.

.

.

.

.