توێ/tiwê: ن:[ پەهـ: تۆب، لۆر: تووژ ] تۆ (كباك)، توو، قەد، لۆ، تووە(هـ).
1 – [نخ] پەترۆ، پەترۆخە، پەترۆک، پەترۆکە، قرتماغە، پەڕەی یان پرزۆڵەی ناسکی سەربرین.
2 – چین، توێژ _ توێژاڵ، لا . [ ئینگـ : stratum, layer, strate, bed]
:: دوو توێ.
:: هەزارتوێ.
3 – ئاسەر، ئەستار، ئەندەروون، بەر ( جل و بەرگ)، ڕووكاری ناوەوەی شتێك.
4 – پارچەیەكی ناسك لە هەرچی.
:: توێیەک بەرگم لە بەردایە.
5 – تاقەت و تابشت.
:: تاوتوێم نەماوە.
{
تۆ تۆتۆی دڵەکەم تۆ دەش وەتێــدا
ئەر تۆ دیت توێ غەیر جە تۆ تێدا
}{ هۆنەرێکی ئەردەلانی}.
توێ بوون/tiwêbûn: کتن:[ نخ][ توێ+ بوون] توێکڵ بوون.[ ئینگـ: desquamation].
توێ توێ/tiwê tiwě: ئانتـ:[ توێ+ توێ]
1 – پەڕەپەڕە، پەردەپەردە، تۆتۆیی، قەدقەد،چین چین.
2 – [ هـ] گورانی یەکە لە کاتی مەڕدۆشیندا ژنان بۆ مانگای دەڵێن.
توێتوێ بوون/tiwêtiwě bûn: کتن:[ توێ توێ+ بوون] بەرەڤاژۆیە کە گیانلەبەر خۆی پاکژ دەکاتەوە لە چینی ڕووی دەرەوە، مەبەست لە پێستی مردوو، وەک توێژاڵ فڕێدان.[ئینگـ: Exfoliation].
توێخ/tiwêx: نتـ:[ توێ+ خ] تووژاڵ، تووژگ، تووشاڵ، توێژاڵ، سەرتوو.
توێخڵ/twêxiľ: نتـ:[ توێ+ خ+ ڵ] توێكڵ.
توێژ/tiwêj: نتـ:[ توێ + ژ] توێخ، تووژاڵ، تووژگ، تووشاڵ، توێژاڵ، سەرتوو.
توێژاڵ/tiwêjaľ: نتـ:[ توێژ+ ئاڵ] تووژاڵ، تووژگ، تووشاڵ، توێخ، سەرتوو.
توێژای مێشک/twêjaľî měšik: نتـ: [توێ] بریتییە لە ڕووی دەرەوەی مێشکی گەورەو مێشکی بچووک لە کەللەی گیانلەبەر، کە کۆئەندامەکانی نێرڤی تێدایە. [ لا Cerebral Cortex :].
توێژەر/tiwêjer: نفا:[ توێژ+ ئەر] پەیجۆر، لێكۆلیار، توێژەر_ توێژیار.[ ئینگـ : enquirer].
توێک/tiwêk: نتـ:[ توێ+ک] تۆك، تۆكڵ، تۆشڵ، توێك _ توێكل، تیڤل، قاپیلك(دارو درەخت، میوە..).
توێژکاریی/tiwêjkarîy: نفا:[ توێژ+ كار( كردن)+ ئیی]
1 – ئەو بڕینەوەیە کە لە لەشی مرۆڤ وگیانەوەر دەکرێت بۆلێکۆڵینەوەلەپێکهاتەی هەنڕووناوەڕۆکیان.[ ئینگـ :dissection ، ل ا: disseker/anatomy].
2 – کورتکراوەی واتای توێژکاریی لە شێوەی[ توێ]دا، لەم فەرهەنگەدا بەکاردەهێندرێت.
توێژکاری بۆماوەیی/tiwêjkarî bomaweyî: نتـ:[ توێژكاری+ بۆ ماوە+ ئیی] بەرەڤاژۆیەکە بۆ گۆڕینەوەی خانەی لەش و دروست کردنەوەی خانە لە دۆخی ڕابردووا، وە پێکەوە گوونجاندنی توخم و لەشی جودا، لە بۆ ئافراندێکی زیندەوەری.[ ئینگـ: genetic dissection].
توێژینەوە/tiwêjînewe: کتپ: تەحقیق کردن و لێکۆڵینەوە لە کێشە و مەبەستێک بۆ زانیاریی پتر و ئاگادار بوون.
توێژێنەر/tiwêjěner: نفا:[ لە : توێژینەوە] کەسێک کە کاری لێکووڵینەو و تەحقیق و زانیاریی دەست خستنە لە کێشە و مەبەستێک.
توێكردن/tiwêkirdin: كتپ:[ توێ+ كردن]
1- توواكردن، توێژاڵ توێژاڵ كردن.
2- پارچەپارچەكردنی ناسكی گۆشت بۆ برژاندن.
توێکڵ/tiwêkiľ: نتـ:[ توێ+ ک+ ڵ] توک( ل)، تقال، تۆڤل، تووڤل، تووکل، تیڤل( کباک)، تۆک _ تۆکڵ( هـ)، توێخل، توێلک، تێکوڵ، تۆکڵ( کناو).
1- دەرەوەییترین بەشی دار و درەخت.
2- دەرەوەییترین بەشی میوە و بەر.
3- پۆست: دەرەوەییترین بەشی هێلکە.
4- دەرەوەییترین بەشی کانزا یان ڕووخی زەوی یان بەرد و بەفر.
توێکڵەسەهۆڵ/tiwêkiľesehoľ: نتـ:[ واز][ توێکڵ+ ئە+ سەهۆڵ] ئاو لە گۆرەپانی خلیسکانێ دا، ڕوودەکرێت، دەمەیەندرێت تا پلەی 0 سەدی ڕەق و پتەو دەکرێت بە مژاکی کیمایی تا خەلک خلیسکانێ و وەرزشی دیکەی لەسەر بکات.[ بئنگـ: Ice rink].
توێکڵی زەوی/twêkiľî zewî: نتـ:[ جێۆ][ توێکڵ+ ئی+ زەوی][ ئینگـ : Earth’s crust].
توێکڵی بەردی بیابانی/twêkiľî berdî byabanî: نتـ:[جێۆ][ توێکڵ+ئی+ زەوی][ ئینگـ : descrt crust ].
.
ئاسنە توێکڵ/asine twêkiľ: نتـ:[ جێۆ][ ئاسن+ ئە+ توێکڵ][ ئینگـ : iron pan].
بیابانەتوێکڵ/byabane twêkiľ: نتـ:[ جێۆ][ بیابان+ ئە+ توێکڵ][ ئینگـ : patina].
ڕەقەتوێکڵ/řeqetwěkiľ: نتـ:[ جێۆ][ ڕەق+ ئە+ توێکڵ] ڕەقەبەرگ[ ئینگـ : orstein].
سوێرەتوێکڵ/swěretwêkiľ: نتـ:[ جێۆ][ سوێر+ ئە+ توێکڵ][ ئینگـ : salt – pan].
قسڵەتوێکڵ/qisľetwêkiľ: نتـ:[ جێۆ][ قسڵ+ ئە+توێکڵ][ ئینگـ : calcareous crusat].
توێكڵ تێگرتن /twêkiľtěgirtin: كتن:[ توێكڵ+ تێ+ گرتن][ مجـ] تانووت تێ گرتن.
توێكڵگرتنەوە/twêkiľgirtinewe: كتپ:[ توێكڵ+ گرتنەوە][ مجـ] پڕككردن.
توێكڵ لێكردنەوە/twêkiľ lěkirdinewe: كتپ:[ توێكڵ+ لێ+ كردنەوە][ مجـ] توێك لێكردنەوە، توێكل وەرگرتن، پڕككردن، سپی كردن.
توێلک/twêlik: نتـ:[مکـ] توێکڵ.
توێژینەوە/twêjînewe: چ :[ لە( توێژ)] تەحقیق كردن و لێكۆلینەوە لە كێشە و مەبەستێك بۆ زانیاریی پتر و ئاگاداربوون.
.
.
.
.
.