میکرۆب/mîkrob: ن:[ زیند][ میکرۆ(micro)+ ب(b : bio)] خۆرە، خۆوگە، وردەزیندەوەر: ئەو زیندەوەرە وردە یە، لەخانەیەکی تاک یاخود فرەخانەیەک پێکبێت. میکرۆب هێندە بچووکە کە بەچاو نابینرێت و پێویستی بەوردبیینە بۆ بینینی. میکرۆب لە ژینگەی جیاجیادا دەژی وەک ئاو، هەوا، وشکانی و لەشی زیندەوەرانی دیکە. دەرمان دەتوانێت ڕۆڵی لەناوبردنی میکرۆب ببینێت لە لەشی زیندەوەردا کە کاتێک جەستەی نەخۆش ناتوانێت بە تەنها بەرگری لە خۆی بکات دژی میکرۆب.[ فەر: microbe ، Germ]
پۆلێنکردنی جۆرەکانی میکرۆب |
بەکتریاکان |
کارگەکان |
ئارکیا (archaea) |
سەرەتاییەکان (protists) |
ڕووەکە میکرۆسکۆپیەکان یان کەوزە سەوزەکان. |
ئاژەڵانێک وەکوو پلانکتۆن، پلەناریەن (planarian) |
ئامیبا (amoeba) |
میکرۆبیۆلۆگ/mîkrob: نتـ:[ زیند] میکرۆبزان
میکرۆبیۆلۆژی/mîkrob: نتـ:[ زیند] زانستی دەربارەی وردەزیندەوەر.
میکرۆبیۆلۆگیستیک/mîkrob: ئان:[ زیند] هەر تشتێک پەیوەندی بە زیندوەرزانی یەوە هەبێت.
میکرۆبکۆژ/mîkrobkoj: نتـ:[ میکرۆب+ کۆژ] پاکژکەرەوە.[ ئینگـ: Antiseptic].
بێ میکرۆب/bê mîkrob: ئانتـ: نەمیکرۆبی[ ئینگـ: Abacterial]
.
.
.
.