میکرۆب/mîkrob: ن:[ زیند][ میکرۆ(micro)+ ب(b : bio)] خۆرە، خۆوگە، وردەزیندەوەر: ئەو زیندەوەرە وردە یە، لەخانەیەکی تاک یاخود فرەخانەیەک پێکبێت. میکرۆب هێندە بچووکە کە بەچاو نابینرێت و پێویستی بەوردبیینە بۆ بینینی. میکرۆب لە ژینگەی جیاجیادا دەژی وەک ئاو، هەوا، وشکانی و لەشی زیندەوەرانی دیکە. دەرمان دەتوانێت ڕۆڵی لەناوبردنی میکرۆب ببینێت لە لەشی زیندەوەردا کە کاتێک جەستەی نەخۆش ناتوانێت بە تەنها بەرگری لە خۆی بکات دژی میکرۆب.[ فەر: microbe ، Germ]

 پۆلێنکردنی جۆرەکانی میکرۆب
 بەکتریاکان
 کارگەکان
 ئارکیا (archaea)
 سەرەتاییەکان (protists)
 ڕووەکە میکرۆسکۆپیەکان یان  کەوزە سەوزەکان. 
 ئاژەڵانێک وەکوو پلانکتۆن، پلەناریەن (planarian)
 ئامیبا (amoeba)

میکرۆبیۆلۆگ/mîkrob: نتـ:[ زیند] میکرۆبزان

میکرۆبیۆلۆژی/mîkrob: نتـ:[ زیند] زانستی دەربارەی وردەزیندەوەر. 

میکرۆبیۆلۆگیستیک/mîkrob: ئان:[ زیند] هەر تشتێک پەیوەندی بە زیندوەرزانی یەوە هەبێت. 

میکرۆبکۆژ/mîkrobkoj: نتـ:[ میکرۆب+ کۆژ] پاکژکەرەوە.[ ئینگـ: Antiseptic].

بێ میکرۆب/bê mîkrob: ئانتـ: نەمیکرۆبی[ ئینگـ: Abacterial]

.

.

.

.