بژ¹/bij: ن:[ ئاڤێستایی: بەرێشە][ پهـ: بۆش _ بوش][ ڕوو]
1 – داسوو، بێژک : قەڵچغە باریکەکانی گوڵەگەنم و جۆ و گوڵە پێغەمبەر و گیاوگژی دیکە.
2 – لقوپۆ پێداران.
.
.
_________
بژ²/bij: ن:[ زیند]
1 – یاڵ : تووکێکی درێژە بە نێوچەوانی وڵاخانەوە.
:: مووی گیڤ، پژ.
2 – زیک، گژ، گرژ، کرژ : یەکێک کە قژی بژبێت یا مووی سەری ڕاوەستاو لە ترسا یان لە سەیران.
:: لەترسان هەموومووی سەرم بژ وەستان.
.
.
____________
بژ 3 / bij: ئان: بڵاو، پرژ.
بژبژ/bijbij: ئانتـ: پاژپاژ، پارچەپارچە.
بژبژبوونەوە/bjbjbûnewe: کتن:[ کهـ] ژاکان، فشڵ بوون
:: قژی بژبژبوەوە.
.
.
____________
بژ4 /bij: ئاک: بز : جگەلە _ بێجگە، بێ لە، غەیرەز. بل.
:: بژلوی : بێجگە لەوی.
.
.
___________
بژ 5 /bij: ن: ئەزگە( ل)، ئهسكڵ، پهڕهنگ، پهل _ پهڵ، پهنگر، پشكۆ، پۆڵ _ پۆڵۆ، سكڵی ئاگر : خهڵووزی سوورهوهبوو.
.
.
.
.