زافه‌ران/zaferan: ن:[ ڕوو][ ع : زعفران ] زەعفەران، زه‌حفه‌ران، زافران، زفرو، زەردی، زەردی باخی : ڕووەكێكی ڕەنگ پڕتەقاڵییە زەردباوە، ڕووه‌کێکه له تیره‌ی زه‌مه‌قییه‌کان یان سەوسەنییەکان [ ئینگـ : Iridées] له‌سه‌ر سه‌لکده‌ڕوێت و زیاتر له‌چه‌ند ساڵان و هه‌موو ساڵ له‌سه‌ر هه‌مان سه‌لک ده‌ڕوێته‌وه.[ لا: Crocus sativus – C. cancellatus][ ئینگـ: Saffron, Crocus]
زەعفەران بۆ جوانكردنی ڕەنگی سەر سفرە و خوانەكان و بۆن خۆشكردنی بەكاریدەهێنرێت.
سوودەکانی زافەران بۆ لەشی مرۆف : |
کۆئەندامی هەرسکردن بەهێزدەکات و ئازاری گەدە و گازاتی ناو سک ناهێڵێت. |
لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا زەعفەران خانەکانی چاو بەهێزدەكات و ڕێگری دەکات لە کزبوونی چاوەكان، هەروەها ئەگەری لەدەستدانی هەستی بینینیش لە تەمەنی پیریدا كەم دەکاتەوە. |
ڕووەكێکە کە دەوڵەمەندە بەماددەی دژە ئۆكسیدەکان. |
دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی خۆراكی و ڤیتامینی جیاواز. |
ماددەی( كرۆسین)ی تێدایە، ئەم ماددەیە دەتوانێت خانەكانی مێشک و شادەمارەكان لە تەسکبوونەوە بپارێزێت، هەروەها ماددەی( میلین)ی تێدایە كە بەرگری خانەكان بەهێزدەكات. |
.
.
.
.
{ سەرچاوە :
www.kurdflora.com
www.speenews.com}
.