زافه‌ران/zaferan: ن:[ ڕوو][ ع : زعفران ] زەعفەران، زه‌حفه‌ران، زافران، زفرو، زەردی، زەردی باخی : ڕووەكێكی ڕەنگ پڕتەقاڵییە زەرد باوە، ڕووه‌کێکه له تیره‌ی زه‌مه‌قییه‌کان یان سەوسەنییەکان [ ئینگـ : Iridées] له سه‌ر سه‌لک ده‌ڕوێت و زیاتر له چه‌ند ساڵان و هه‌موو ساڵ له سه‌ر هه‌مان سه‌لک ده‌ڕوێته‌وه.
.
زەعفەران بۆ جوانكردنی ڕەنگی سەر سفرە و خوانەكان و بۆن خۆشكردنی بەكاریدەهێنرێت.
.
سوودەکانی زافەران بۆ لەشی مرۆف :
- كۆئەندامی هەرس بەهێز دەكات
- ئازاری گەدە و غازاتی ناو سك ناهێڵێت.
- لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا زەعفەران خانەكانی چاو بەهێزدەكات و ڕێگری دەكات لە كزبونی چاوەكان, هەروەها ئەگەری لەدەستدانی هەستی بینینیش لە تەمەنی پیریدا كەم دەكاتەوە.
- ئەم ڕووەكە دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆكسیدەكان.
- دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی خۆراكی و ڤیتامینی جیاواز.
- ماددەی (كرۆسین)ی تێدایە, ئەم مادەیە دەتوانێت خانەكانی مێشك و شادەمارەكان لە تەسك بونەوە بپارێزێت, هەروەها ماددەی (میلین)ی تێدایە كە بەرگری خانەكان بەهێزدەكات.
- ئەو دەرمانانەی بۆ چارەسەر كردنی كێشە دەرونییەكان بەكاردەهێنرێت.
- زەعفەران لە لێنانی چا و قاوە و دروستكردنی شیرینیدا بەكاردەهێنرێت.
- زافەران خۆراکێکی باشە بۆ دەرکردنی ژەهر لە لەش.
[ لا : Crocus sativus – C. cancellatus][ ئینگـ : Saffron, Crocus]
.
.
.
{ سەرچاوە :
www.kurdflora.com
www.speenews.com}
.